فوئاد حسێن: داوادەكەین لە سنورەکان بەشێوەیەکی شایستە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانمان بكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند:" عێراق چەندین هەنگاوی ناوە بۆ ڕاگرتنی کۆچ و کۆچبەران، هاوکات داوایکرد بەشێوەیەکی  مرۆیی و شایستە لە سنوورەکانیان وڵاتان مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی عێراق بکەن.

 ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا کە  ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، فوئاد حسێن لە پەراوێزی 76هەمین دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک چاوی کەوتووە بە وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا زبیگنیو ڕاۆ.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و وارشۆ و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کرا". بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی عێراق بۆ برەودان بە ئاشتی و ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، سەقامگیریی ئاسایشی ناوچەکە  کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاشتی و ئارامی لە عێراقدا".

ئاماژە بەوەشکراوە،"هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی و پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی" .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار