چەند تۆپێک ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە زێلکان دەکرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان  ڕایگه‌یاند:" پێنج گولـلە تۆپ لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە سنووری ناحیەکە کەوتوونەتەخوارەوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان راشیگەیاندووە:" سێ لە گوللە تۆپەکان تەقیونەتەوە و دووانەکەی دیکەیان نەتەقیون. هاوکات "تۆپبارانەکە هیچ زیانی نەبووە".

ئەمساڵ ئەمە سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو سەربازگەیەی تورکیا کە لە ساڵی 2016ـەوە لەو ناوچەیە دانراوە. سێ مانگ لەمەوبەریش چەند گولـلەتۆپێک لەنێو گوندێکی عەرەبنشین لەو سنوورە کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. 

لە سەربازگەکەی تورکیا لە زێلکان، نزیکە 300 سەرباز و بڕێک چەک و تەقەمەنی جێگیرکراون. 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار