نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی خەیاڵی تۆمار دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و پێنج سەنتە.
ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرزترین ئاستی بەهای نەوتی خاوی برێنت لەساڵی 2018 تۆمارکرا کە 76 دۆلار و 41 سەنت بوو.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ 96 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار