مهسعود بارزانى لهساڵیادى ڕیفراندۆمدا: پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان دەكەم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ساڵیادى ڕیفراندۆمدا مهسعود بارزانى پهیامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند:"لەساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لەگەلی كوردستانو دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماندو چاویان ماچ دەكەم".
ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، مهسعود بارزانى لهتویتهرى خۆى نوسیویهتى:"٪93 دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لەڕیفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزنو مێژویی بوو".
لهساڵیادى ئهو پرۆسهیهشدا وتویهتى:"لەساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لەگەلی كوردستانو دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماندو چاویان ماچ دەكەم".
له25ى ئهیلولى ساڵى 2017دا ڕیفراندۆم لهههرێمى كوردستان ئهنجامدرا، ئەمڕۆ چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر راگەیاندنی ریفراندۆمدا لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتییەوە.
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە.
لە 16ی ئۆکتۆبەریشدا حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق هێرشیانکردە سەر باشووری کوردستان؛ ئەو هێزانە کەرکوک و بەشێکی دیکەی زۆری خاکی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەیان خستەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵام لە پردێ و سحێلا پێشمەرگە روبەڕویان بوونەوە و هێرشی ئەو هێزانەیان تێکشکاند.
