ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی توركیا دەگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی توركیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و وەزیری بازرگانی كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، بڕیارە ئێوارە وەزیری بازرگانی توركیا و شاندی یاوەری بێنە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و وەزیری بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
لە نێوان عێراق و توركیادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە نزیكەی 10 ملیار دۆلارە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و توركیاش نزیكەی پێنج ملیار دۆلارە، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی زیاتر بكرێت، لەبەر ئەوە ئەو جۆرە سەردانانە ئەنجام دەدرێن.

بابهتی پهیوهندیدار