سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رۆمانێك بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رۆمانێك بە ناونیشانی رۆمانەکە "ئەفسوون" بڵاودەكاتەوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو رۆمانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا نووسیوە. بە ناونیشانی رۆمانەکە "ئەفسوون" ە و لەلایەن دەزگای "دیپنۆت"ەوە چاپکراوە.
دەمیرتاش کە نزیکەی پێنج ساڵە لە زیندانە، تاوەکو ئێستا لە زینداندا سێ کتێبی بە ناونیشانەکانی "لەیلان"، "دەوران" و "سەهەر" بەچاپ گەیاندووە.
یەکەمین کتێبی دەمیرتاش لە زینداندا کە بە ناونیشانی "سەهەر" نووسی، لە لیستی ئەو کتێبانەدایە کە زۆرترین فرۆشیان هەیە و وەرگێردراوەتە سەر 14 زمان.
دەمیرتاش چەندین وێنەیشی کێشاوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردوونەتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگەی دەستووری تورکیا، دەبووایە دەمیرتاش ئازاد بکرێت، بەڵام وێڕای ئەو بڕیارانە و کێشەی تەندروستی و بەردەوامی پەتای کۆرۆنا دەمیرتاش هێشتا لە زیندانە.
