نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراقیەكان ئێستا كاتی ئەوەیە دەنگتان ببیسترێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند:" عێراقییەکان، دەرفەتی ئەوەیان ھەیە، دەنگیان ببیسترێت".

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە وتی، "لە تشرینی یەکەمی 2019دا، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دژبە خراپی رەوشی ئابوریی، کۆمەڵایەتی سیاسی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا".

وتیشی، "دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئێستا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران بەدیھاتووە، ئەوەش ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە چاوەڕوان دەکرێت لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت".

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت بۆ عێراقییەکان ئەوەشی وتووە، "لە کاتی چوونتان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەرفەتی ئەوەتان ھەیە، دەنگی ئێوە ببسترێت و لەھەر ھەنگاوێک کە دەینێن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەردەوام پاڵپشتان دەبێت".

چاوەڕواندەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار