قوباد تاڵه‌بانى: ڕێگەنادەم لەمدیو دێگەڵەوە بەشێوەی بادینان ڕۆژنامەنوسان بەرەوڕوی دادگا بکرێنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵه‌بانى  ڕایگه‌یاند: "تا من ھەبم ڕێگەنادەم لەمدیو دێگەڵەوە بەشێوەی بادینان ڕۆژنامەنوسان بەرەوڕوی دادگا بکرێنەوە".

​ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2021، قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوس‌و ڕۆشنبیر له‌شارى سلێمانى  چه‌ند پرسێكى وروژاندو سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به‌ئازادى كارى میدیایی‌و ڕۆژنامه‌نوسان كردو جه‌ختیكرده‌وه‌، "تا من ھەبم ڕێگەنادەم لەمدیو دێگەڵەوە بەشێوەی بادینان  ڕۆژنامەنوسان بەرەوڕوی دادگا بکرێنەوە".

جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "زۆرجار لەمدیو دێگەڵەوە ڕێگریمکردوە لەوەی، ڕۆژنامەنوس لەسەر کارەکەی زیندانی بکرێت، بەلام له‌دھۆک ناتوانم ئەوکارە بکەم".

قوباد تاڵەبانی داواشی لەمیدیاکاران کرد لەبارەی ژن کوشتن‌و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرەوە کاری جدی بکرێت تا ببنە عەیبە‌و لەقاوبدرێن بۆ ئه‌وه‌ى ڕای گشتیی لەسەر دروستبکرێت.

سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتیش تاڵه‌بانى وتى:"ڕوداوەکانی ناو یەکێتی ئێمە کاتەکەیمان دیارینەکرد، به‌ڵكو ڕوداوەکە خۆی خۆى فەرز کرد، پێویستە حزب کێشەکە چارەسەربکات، گەر نەکرا، لەدادگا یەکلای دەکەینەوە".

لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەبارەت بەوەی حیزبەکەی تا چەند ئامادەیی تێدایە، دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی یەکێک لە پۆستە باڵاکانی هەرێمدا، ڕایگەیاند "یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا."

قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە، مەترسی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتی "هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغدا، هەوڵی گۆڕینی دەستور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە."

قوباد تاڵەبانی، دانی بەوەشدا نا، هێشتا هەرێمی کوردستان قۆناغی دوو ئیدارەیی تێنەپەڕاندووەو وتی "فەرهەنگ و شێوازی حوکمڕانی کفری تا دێگەڵە جیاوازترە وەک لە دێگەڵە تا زاخۆ."

ئه‌م په‌یامه‌ى تاڵه‌بانى له‌كاتێكدایه‌، دوو ڕۆژ پێش ئێستا تاڵه‌بانى له‌میانى بانگه‌شه‌ى لیستى هاوپه‌یمانیدا له‌دهۆك ڕایگه‌یاند، "زیندان شوێنى تاوانباره‌ نه‌ك ڕۆژنامه‌نوس"، جه‌ختیشكرده‌وه‌، "ئازادى له‌سنورى بادینان ئه‌تكراوه‌و بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و باره‌ش، پێویسته‌ ده‌نگ به‌هاوپه‌یمانى كوردستان بدرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار