موچە و خانەنشینی پەرلەمانتارانی کوردستان بەراورد بە پەرلەمانتارانی بەریتانیا
خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی گەنج لە کوردستان و عێراق، دیاردەیەکی دەگمەن لە جیهاندا
6 ساڵ لەمەوپێش
یاد قوربانی
کاری پەرلەمانتاری یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین کارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و کاندیدەکان دوای ئەندامبونیان و خانەنشینبونیان دەبن بە خاوەنی موچەیەکی بەرز و ئیمتیازات، لە هەمووی سەرنجڕاکێشتریش پێدەچێت موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری بێت کە لە کوردستان لە ئێستادا مانگی ٦.٥ دیناری عێراقیە.
بەڵام خانەنشینی پەرلەمانتاران لە وڵاتانی جیهاندا لە ڕووی داراییەوەهێندە سەرنجڕاکێش نیە. وەک بەراورد بە سیستەمی موچە و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، سیستەمی بەریتانیا بە نمونە دێنینەوە کە بە هۆی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیەوە زۆرێک لە مۆدێلی سیاسی و پەروەردەیی عێراقی لەسەر بنیات نراوە.
مێژوو و پێکهاتەی پەرلەمانی بەریتانیا
پەرلەمانی بەریتانیا لە ساڵی ١٧٠٧ دا دامەزرا کاتێک هەردوو پەرلەمانی ئینگلتەرا و سکۆتلەندا یەکیان گرت و بە پێی ‹ڕێکەوتنی یەکگرتن› پەرلەمانی بەریتانیایان دامەزراند. دواتر و دوای یەکگرتنی ئیرلەندا لەگەڵ بەریتانیا لە ساڵی ١٨٠١ دا پەرلەمان ناوی لێنرا پەرلەمانی بەریتانیا و ئیرلەندا.
لە کۆتاییشدا دوای جیابونەوەی بەشێکی ئیرلەندا لە ساڵی ١٩٢٠ دا و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیرلەندا، تەنها ئیرلەندای باکور لەگەڵ بەریتانیا مایەوە و پەرلەمان ناوی لێنرا پەرلەمانی بەریتانیا و باکوری ئیرلەندا.
پەرلەمانی بەریتانیا لە ئێستادا لە ١٤٤٣ کورسی پێکدێت و بەسەر دوو بەشدا دابەشبون (ئەندام پەرلەمانەکان و لۆردەکان). ئەندام پەرلەمانەکان ٦٥٠ کورسی پێکدێنن و ڕاستەوخۆ خۆیان کاندید دەکەن و لە لایەن دەنگدەرانەوە هەڵدەبژێردرێن، لە کاتێکدا لۆردەکان ٧٩٣ کورسی پێکدێنن و ٢٦ کەسایەتی ئاینیش لە خۆ دەگرن. لۆردەکان لە ڕابردوودا پۆستەکانیان بە میراتی لە باوانیانەوە بۆ دەمایەوە بەڵام ساڵی ١٩٩٩ وە یاسا دژی ئمە دەرکرا و لە ئێستادا لۆردەکان دەستنیشان دەکرێن لە لایەن پادشایەتیەوە و تەنها ٩٢ لۆرد ماون کە پێشتر بە میراتی پۆستەکانیان بۆ ماوەتەوە.
چارەسەرکردنی گەندەڵی ئەندام پەرلەمانەکانی بەریتانیا
تا ساڵی ٢٠٠٩ ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا خۆیان سەرپشک کرابون لە دیاریکردنی بەشێکی موچە و بڕی ئەو پارەی دەرماڵەیەی وەریاندەگرت، بەڵام دوابەدوای بڵاوبونەوەی بەڵگەی گەندەڵی بەرفراوان لە لایەن ئەندام پەرلەمانەکانەوە چەند ئەندام پەرلەمانێک دەستگیرکران.
دواتر و لە ساڵی ٢٠١١ دا بۆ بنەبڕکردنی ئەم گەندەڵیە حکومەتی بەریتانیا دەزگایەکی سەربەخۆی دامەزراند بە ناوی ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردەکانی پەرلەمان›. ئەم دەزگایە لە ئێستادا موچەی ئەندام پەرلەمانەکان و دەرماڵەکانیانی دیاری کردوە و بە پێی یاسایەک کە ساڵی ٢٠١١ دەریکرد ئەو موچانە ڕێکخراون.
تۆمەتەکانی گەندەڵی لە مانگی ٥ ی ٢٠٠٩ دا و دوای لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی لە دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانان سەری هەڵدا و دەرکەوت کە هەندێک ئەندام پەرلەمان بە شێوەی جیاواز گەندەڵیان کردبوو لە داواکردنی ماڵی زیادە و بە کرێدانەوەی ماڵەکانی حکومەت و خۆ دزینەوە لە باجی دەرامەت و چەندین ڕێگای تر. ئەم گەندەڵیانە دوا بە دوای دەستنیشانکردنی موچە و دەرماڵەی ئەندام پەرلەمانانەوە بنەبڕبوو.
موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا چەندە؟
بە پێی مەڵپەڕی پەرلەمانی بەریتانیا ‹دەسەڵاتی سەربەخۆی ستانداردە پەرلەمانیەکان› موچەی پەرلەمانتارانی لە بەرواری ١/٤/٢٠١٨ وە جێگیرکردوە بە مانگی ٨،٤٦٥ پاوەنی ئیستەرلینی کە دوای ٤٠% باجی داهات دەبێت بە نزیکەی ٥٠٠٠ پاوەن (٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی). ئەمە جگە لە بڕە پارەی جێگیر کە بە دەرماڵەی ماڵ و خەرجی و گواستنەوە و خواردن خەرج دەکرێت.
ئەم ژمارانە جیاوازیەکی بەرچاوی نیە لەگەڵ موچەی ئەندام پەرلەمانیی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام جیاوازی گەورە لە موچەی خانەنشینیدایە. ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا مانگی %١.٥-٢.٥% لە موچەکانیان دەبڕدرێت بۆ خانەنشینی، بەڵام یاسای خانەنشینی زۆرێک لە پەرلەمانان ناگرێتەوە.
ئەندام پەرلەمانەکان تەنها دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی دەتوانن سودمەندبن لە موچەی خانەنشینی و دەشتوانن گەر ویستیان خانەنشینیەکە ڕەت بکەنەوە. لە ئەگەری خزمەتی زیاد لە ٢٠ ساڵدا دەتوانن لە ٦٠ ساڵیدا داوای موچەی خانەنشینی بکەن، گەر نا تەنها لە حاڵەتی تایبەتی و نەخۆشیدا دەکرێت ئەندام پەرلەمان زوتر داوای خانەنشینیەکەی بکات.
بە پێی داتاکانی ئەمساڵ، موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی بەریتانیا کە دوای ٦٠-٦٥ ساڵی وەریدەگرن مانگی ١٧٥٠ پاوەنە کە دوای باجی ٢٠% دەبێت بە ١٤٠٠ پاوەن (نزیکەی ١٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی).
موچە و خانەنشینی ئەندام پەرلەمانانی کوردستان و عێراق چەندە؟
لە ئێستادا و لە هەرێمی کوردستان موچەی ئەندام پەرلەمانان 8 ملیۆن دیناری عێراقیە (نزیکەی ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی) کە هاوتای موچەی ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیە، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئەندام پەرلەمانێک دوای تەواوبونی مەودای کارکردنی خانەنشین دەبێت بە ٦.٥ ملیۆن و 500 ههزار دینار بێ گوێدانە تەمەن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی یاسای چاکسازی موچەی خانەنشینی و دەرماڵەی هەموارکردەوە کە داوای دەکرد موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران زیاتر نهبێت له 4 ملیۆن و تەنها ئەوانە بیانگرێتەوە کە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵ بێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت.
بەڵام ئەمە پەسەند نەکرا و بەم جۆرە هەموارکرایەوە: ئەوانەی تەمەنیان سەروو پەنجا ساڵبێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ٧٠%ی کۆی موچەکەی وەردەگرێت، ئەوانەش کە ژێر پەنجا ساڵن و ١٥ ساڵ خزمەتیان نیە، گەر ڕۆژێکیش خزمەتیان هەبوبێت بە ٦٠%ی کۆی موچەکەیان خانەنشین دەکرێن.
هاوکات، لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی پەرلەمانتارانی بەغداد دەنگی دایەوە بەڵام بڕیارەکە پێناچێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینی و بەم جۆرەیە: ئەندام پەرلەمان بە پلەی تایبەت بە پێی یاسای ٩ی خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن بەڵام ئەندام پەرلەمانەکان جیاوازیان لەگەڵ پلە تایبەتەکانی تر ئەوەیە کە گەر ژێر ٥٠ ساڵبن تا کاتی خانەنشینبونیان ٥٠% موچەی پەرلەمانتاری وەردەگرن.
دادگاى باڵاى فیدڕاڵى 23 ى تهمموز له دهعواى فیدڕاڵى ژماره 140 بڕیاریدا به راگرتنى کارکردن به (قانونى ئهنجومهنى نوێنهران و پێکهاتهکانى ژماره 13 ساڵى 2018 ) سهرهڕاى واژووکردنى لهلایهن سهرۆک کۆمار و بڵاوکردنهوهى له ڕۆژنامهى وهقایع وهک قانونێکى بهرکار.
به پێى مادههى 13 ى ئهو قانونهى که ئهمڕۆ کارپێکردنى ڕاگیرا، مهرجى تهمهن و ساڵانى خزمهتى لابراوه بۆ خانهنشین بوونى ئهندام پهرلهمان بهجۆرێک ئهگهر ئهندام پهرلهمان تهمهنیشى نهگهیشته 50 ساڵى و خزمهتى وهزیفیشى له 15 ساڵ کهمتر بوو ئهوا ههر ڕێژهیهک له مووچهى خانهنشینى ئهندام پهرلهمانى وهربگرێت ئهویش بهدهر له یاساى خانهنشینى یهکگرتوو ژماره 9 ساڵى 2014 که مهرج و پێوهرهکانى خانهنشین بوونى هاوتا کردوه بۆ پلهى باڵا و فهرمانبهر و کارمهندى ئاسایى.
دادگاى باڵاى فیدڕاڵى بڕیاریدا که کارکردن بهو قانونه ڕابگیرێت و بڕیاریدا که له ئێستادا هیچ ئهندام پهرلهمانێک مافى وهرگرتنى مووچهى خانهنشینى نیه تا وهک ھهر فهرمانبهرێکى ئاسایى تهمهنى نهگاته 50 ساڵ و ساڵانى خزمهتیشى له 15 ساڵ کهمتر نهبێ.
ئهوهى شایانى باسه پێشتریش دادگاى فیدڕاڵى به بڕیارى ژماره 26 له ٢٤-٦-٢٠١٤ ماددهى ٣٧ ى یاساى خانهنشینى یهکگرتوو ژماره ٩ ساڵى ٢٠١٤ ى ھهڵوهشاندهوه بهھۆى نادهستووریى بوونى که بهھهمان شێوه مافى خانهنشینى دابوو به پله تایبهت و پله باڵاکان و ئهندام پهرلهمان بێ ڕهچاوى تهمهن وساڵانى خزمهت.
لە عێراق و هەرێمی کوردستان بابەتی موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەمانان بابەتێکی پڕ کێشەیە و پێدەچێت وەک بەریتانیا پێویستی بە ڕیفۆرمێکی سەرتاسەریبێت لە پرۆسەی دانانی موچە و دەرماڵەی و موچەی خانەنشینی ئەندام پەرلەماناندا تا بە فیڕۆدانی سامان و گەندەڵی بنەبڕکات.