وەزیری دارایی: 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێم و دابەشکردنی موچە هیچ كێشەی بۆ دروست نابێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و لەئیستادا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئاوات شێخ جەناب لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران باڵەخانەی نوێی هەردوو بانکی دیلمان و بانکی خانووبەرەی کردەوە و رایگەیاند، "کردنەوەی ئەم دوو بانکە دەرئەنجامی کۆششێکی زۆری حکومەتی هەرێم بووە، بۆ ئەوەی لەلایەک بتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات و لەلایەکی دیکەشەوە کاربکات بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئابووری".

پەیوەست بە بودجەی هەرێمیش لەحکومەتی فیدڕاڵ ئاماژەی بەوەکرد، "200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئەو ریتمەی کە هاتووە پارەکە گەیشتووەتە هەولێر، بۆیە بەردەوام دەبین لەدابەشکردنی مووچە".

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، خانەنشینی پلەباڵاکان بەگوێرەی یاسای چاکسازی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە بەشێکیان راستە ئەرکیان بینیوە بەڵام خزمەتی فەرمانبەری دەوڵەتییان نیە، بۆیە "سەرفی نەزەر لەکەس ناکرێت و سەرجەمیان بەیاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار