هێزەکانى شەرع دوو گەڕەكی كوردنشینیان لە حەلەب گەمارۆ دراوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکى ئێستای حکومەتی سوریا سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە بەرەو گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە زۆرینەیان کوردن لە شاری حەلەب، ، هێزەکانی هەسەدەش ئامادەکارییەکان بۆ هەموو ئەگەرێک کردوە.
هاوكات لەگەڵ دیداری نوێنەری سەرۆكی ئەمریكاو مەزڵوم عەبدی، هێزەكانی سەربە حكومەتی كاتیی سوریا دوو گەڕەكی كوردنشینیان لە حەلەب گەمارۆداوە.
هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوەی هەردوو گەڕەکی كوردنشینی (شێخ مەقسود)و (ئەشرەفیە) لە شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریاوە داخرا.
ئەم جموجوڵەی هێزەكانی سەربە ئەحمەد شەرع هاوكاتە لەگەڵ دیداری تۆم باراكی نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریا دیموكرات كە باسی جێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتنی 10ی ئازاری شەرع- عەبدی تێدا كراوە، هەروەها دوای چەند رۆژێك دێت لە دانانی بەربەستی گڵین و هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان و هەوڵی دزەکردنی چەکدارانی حکومەتی کاتیی بۆ ناوچەكە.
جوڵەی هێزەكانی حكومەتی كاتیی لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەكە كوردنشینەی شاری حەلەب لەكاتێكدایە، بەگوێرەی رێككەوتنێك كە 1ی نیسانی رابردوو لەنێوان ئەنجومەنی هەردوو گەڕەکەکەو حکومەتی کاتی ئیمزا كراوە، نابێت رێگری بكرێت لە هاتوچۆی خەڵكی ئەم دوو گەڕەكە بۆ گەڕەك و ناوچەكانی تر‌و هاتنی خەڵكی ناوچەكانی تر بۆ ئەم گەڕەكانە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەشاری حەلەب ئاماژەی بەوەکرد،" چەند گروپێكى بێ دیسپلینى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، لەناوجەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و هه‌وڵى ئاژاوه نانه‌وه ده‌ده‌ن".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەم کۆکردنەوە سەربازیی‌و ئەمنییانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتننامه‌كه‌ى مانگی نیسانى ئه‌مساڵى كورده لەگەڵ حکومەته‌كه‌ى شه‌رع کە جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێگریکردن لەپێکدادانی ڕاستەوخۆ نێوان هێزه‌كانى كورد‌و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع.
بەوتەی نوری شێخۆ، هێزەكانى سه‌ر به‌شه‌رع خاڵێکی نوێی سەربازییان لەپارکی ئەشرەفیە دامەزراندوەو گه‌مارۆیان به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌دا سه‌پاندوه، ئەمەش ئاماژەیەكى مه‌ترسیداره بۆ پێكدادانى سه‌ربازیى‌و هێرشكردن بۆسه‌ر گەڕەکەکانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود.
