سبەینێ‌ پێنج وەزارەت موچە وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی ئاوبری حكومەتی هەرێم رایگەیاند:" سبەینێ‌ پێنج وەزارەت موچە وەردەگرێت".

وەزارەتی دارایی ئاوبری حكومەتی هەرێم  لیستی موچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاندو بڵاویكردەوە، بەو پێپە سبەینی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن موچە وەردەگرن".

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە دارایی بڵاویكردووەتەوە، ​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌  وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و داد و  سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی پلان دانان و پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی خوێندنی باڵا  و موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین موچە وەردەگرێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار