نێچیرڤان بارزانی: نەوتمان ناوێت شەڕی ئێمە لەسەر ناسنامەتانە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند:"هەرێمی کوردستان خواستی ئەوەی هەیە بەگوێرەی دەستور و بەرەچاوکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان و دوور لە دەستبەسەرداگرتن و کودەتا چارەنوسی کەرکوک یەکلایی بکرێتەوە، هەروەها "کەرکوک وەک بەشێکی دانەبڕاوی هەرێمی کوردستان سەیر دەکەین  ئێمە نەوتمان ناوێت، شەڕی ئێمە لەسەر ناسنامەتانە".

ئەمڕۆ سێ شەممە، 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2021،  نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە بانگەشەی کاندیدانی پارتی لەسنوری پارێزگای کەرکوک کرد  لەهەولێر بەڕێووەچوو و لەوتارێکدا باسی لەوەشکرد، ئەوانەی دژی جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستورن، دژی ئاشتی، دەستور، سەقامگیری و پێکەوەژیانن، لەکاتێکدا کورد "داوای نەوتی کەرکوک ناکات، بەڵکو داوای ئێمە ناسنامەی نیشتیمانیی کەرکوک دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەیان ساڵە کەرکوکییەکان ماندوو دەکرێن، بۆیە ئێمە تائێستاش داوای جێبەجێکردنی مادەی  140ی دەستور دەکەین و کەرکوک وەک بەشێکی دانەبڕاوی هەرێمی کوردستان سەیر دەکەین".

جێگری سەرۆکی پارتی  ئەوەشی خستەڕو، "نامانەوێت شەڕی نەتەوەیی لەکەرکوک بکەین و نامانەوێت مافی هیچ نەتەوەیەکیش پێشێل بکرێت، چونکە بارزانی نەمر بەکردەوە ئێمەی فێری خۆشەویستی کەرکوک کردووە و  کەرکوک هەمیشە بۆ پارتی یەکێک بووە لە داوا و بەها نیشتیمانییەکان ".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار