بافڵ تاڵهبانی: چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە
"حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوسهرۆكی یهكێتی رایگهیاند:" چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت".
ئەمڕۆ سێ شەممە، 5ی تشرینی یهكهمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی عەشیرەتی کۆکۆیی کرد.
ههروهك هاتووه: لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی، بەگرنگییەوە رۆڵی کەسایەتییەکانی کۆکۆیی لە کۆمەڵگەی کوردەواری بەرزنرخاند لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی جوامێری و پێکەوەژیان و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕش و خەباتی کوردایەتی، بەتایبەت لە شۆڕشی نوێدا کە ھەمیشە پشت و پەنای یەکێتی بوون و لە قۆناغە جیاجیاکاندا لە سەنگەری بەرگری بوون و بۆ ساتێکش پشتیان لە یەکێتی نەکرد، رایگەیاند "ئەمە جێگای ستایش و پێزانینمانە".
پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی یەکێتی و رێکخراوەیی، بافڵ تاڵهبانی رایگهیاند: "بڕیارەکانی یەکێتی لە خزمەتی چاکەی گشتی و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە و بەرنامەی یەکێتی کە بەرنامەی خزمەتە فراوانتری دەکەین و دەبێت یەکێتی، کە یەکێتی خەڵکە، ئەرکی خۆی کە خزمەتکردنە بەجێبگەیەنێت، چیتر یەکێتی تاقم و گروپ نییە کە حزب بۆ بەرژەوەندی شەخسی و لێدان لە بەرژەوەندی گشتی بەکاربھێنرێت".
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "چۆن لە رابردوودا خزمانی کۆکۆیی پشتیوان و ھاوکاری یەکێتی بوون، داوامان لێتان ئەوەیە بەھەمان شێوە لەم ھەڵبژاردنەشدا لەگەڵمان بن و متمانە ببەخشن بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان تا زامنی بەھێزی پێگەی کورد لە بەغدا و مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان بکەین".
