فڕۆکەخانەى سلێمانى گروپێكی ساختەكاری دەستگیردەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند:" لە نێو فڕۆكەخانەی سلێمانی گروپێک كە بە نیازبوون بە بەڵگەنامەی ساختەوە بچنە وڵاتێكی ئەوروپیەوە دەستگیر کراون".

​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، لەراگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بڵاویکردەوە: " بنکەی نشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە، دوێنێ دوشەممە لە گەشتى سلێمانی- دۆسڵدۆف توانیان ڕێگرى بکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران، لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی ‏سەفەری گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات ".

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە: "گروپەکە کە  ژمارەیان 25 گەشتیار بووە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و ‏چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەڵگەکانیان دەرکەوت هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیۆمێنتن کە هیچ بەڵگەیەکى ‏فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار