شۆڕش ئیسماعیل بۆ پێشمەرگە: داواتان لێدەكەم هەمووتان دەنگ بدەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاوکردەوە و داوا لە پێشمەرگەکان دەکات بەشداریی پرۆسەکە بکەن "بۆ پاراستن و زامنکردنی مافە دەستووری و یاساییەکانی خۆتان و خەڵکی کوردستان".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، وا نزیكده‌بینه‌وه له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، لێره‌وه داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووان به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه بۆ پاراستن و زامنكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان".
وەزیری پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، پابه‌ندی یاسا و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تەکەیان و رێنوێنییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەبن.
هەروەها به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی کردووە "كه نه‌بوون به به‌شێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پابه‌ندی یاسا و رێسا سه‌ربازییه‌كان بوون".
شۆڕش ئیسماعیل دەشڵێت، پێشمەرگەکان "دوای به‌شداریشتان له ده‌نگدان، كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی چارەنووسازە؛ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پارێزه‌ری سه‌لامه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و، بەشێکیش دەبن لە پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم و ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی".
بڕیارە رۆژی هەینی 08-10-2021 هەڵبژاردنی تایبەت بەڕێوەبچێت کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان دەنگ دەدەن. رۆژی 10-10-2021یش هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
