پارتى له کۆمسیۆن سکاڵا له‌سه‌ر یه‌به‌شه تۆمار ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاش ئه‌وه‌ى هاوڵاتى راپۆرتێکى له‌سه‌ر رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى شه‌نگال بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ململانێ و ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌به‌شه، پارتى له کۆمسیۆن سکاڵاى له‌سه‌ر یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) که به "چه‌کدارى په‌که‌که" ناویان ده‌بات تۆمار ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ژماره (1938) رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، له‌لاپه‌ره دووى رۆژنامه‌که‌دا راپۆرتێکى ورد له‌سه‌ر ناکۆکى و ململانێکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و تێیدا له‌سه‌ر رووداوه‌کانى رۆژى شه‌ممه 2/10/2021، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له شه‌نگال ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که پارتى بۆ بانگه‌شه نه‌هاتبونه‌وه بۆ شه‌نگال.
حه‌سۆ ئیبراهیم، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له شه‌نگال به‌هاوڵاتى وت:"پارتى به‌نیازى بانگه‌شه نه‌هاتبوو، به‌ڵکو ده‌یویست جارێکى تر باره‌گاى خۆى بکاته‌وه، چونکه وه‌فده‌که زیاتر له 50 ئۆتۆمبێل بوون، جگه له‌مه‌ش هێزێکى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ بووه، ده‌یانویست جارێکى تر ئیراده‌ى خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵکى شه‌نگال بسه‌پێنن، ئێمه‌ش ئه‌و شته قبوڵ ناکه‌ین".
هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌گه‌ر ته‌نها کاندیده‌کانیان بێن و بۆخۆیان بانگه‌شه بکه‌ن هیچ کێشه‌مان نیه و ئێمه به‌رگرییان لێ ده‌که‌ین تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانى خۆیان، هه‌ر که‌سێک ده‌ستدرێژییان بکاته سه‌ر یان ره‌فتارێکى ناشیرینیان له‌گه‌ڵ بکات ئێمه لێى به‌رپرسین ".
دوا به‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى راپۆرته‌که‌ى هاوڵاتى، هاوار محه‌ممه‌د، بریکارى یاسایى پارتى دیموکراتى کوردستان، به تۆڕى میدیایى رووداوى راگه‌یاند: "ئێمه سکاڵامان تۆمارکردووه و داوامان له کۆمیسیۆن کردووه رێگه له‌و چه‌کدارانه بگرێت له رێگه‌ى که‌ناڵه فه‌رمییه‌کانه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و رووداوه رێگره له به‌رده‌م بانگه‌شه‌ى به‌ربژێرانى پارتى دیموکراتى کوردستان که نامانه‌وێت به‌هێز و به‌زه‌برى چه‌ک بچینه بانگه‌شه‌وه و ئه‌و رۆژه‌ى رووداوه‌که روویدا ئه‌وه‌نده هێز هه‌بوون بتوانن رێگه‌که بکه‌نه‌وه، به‌ڵام نامانه‌وێ خوێنى که‌س بڕژێت".
له‌و سکاڵانامه‌یه‌ى پارتى بۆ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقى ناردووه، تێیدا هاتووه: "رۆژى 02-10-2021 له ده‌روازه‌ى قه‌زاى شنگال و به‌دیاریکراوى له دووڕێیانى کۆهبه‌ل (ئه‌نده‌لوس)ى سه‌ر به‌قه‌زاى شنگال، به‌ربژێران و کادیران و به‌شێک له سه‌رکرده‌کانى پارتى رێگرییان لێ‌کرا و رێگه‌ى چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شنگال پێنه‌درا پارتى دیموکراتى کوردستان له سکاڵانامه‌که‌یدا ده‌شڵێت ئه‌وان پابه‌ندى فه‌رمانى سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانى عێراق نابن و رێگه به کاندیده‌کانى پارتى ناده‌ن بچنه‌وه بۆ شنگال، ئه‌مه‌شى به "پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق و سه‌رجه‌م یاسا و رێنماییه‌کانى ئازادیى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى ژماره 9ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌سف کردووه".
