مه‌سرور بارزانى ئەمڕۆ دەچێتە گەرمیان
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاروایه ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى به‌سه‌ردانێك بگاته ئیداره‌ى گه‌رمیان‌و له‌مه‌راسیمێكدا سایلۆى كه‌لار بكاته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ گه‌رمیان، تایبه‌ته به‌كردنه‌وه‌ى سایلۆی کەلار بەگوژمەی 21 ملیار دینار کە توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیەو دەتوانرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت.
باس له‌وه‌شكراوه، سایلۆى كه‌لار توانای تێستکردن‌و دیاریکردنی جۆر‌و کوالێتی گەنمیشى هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار