هەپەگە: تۆڵەی ئەو گەریلایانەمان کردەوە کە بەچەکی کیمیایی شەهیدبوون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە ڕایگەیاند:" بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو گەریلایانەی لە ناوچەکانی شاخە سور و مام ڕەشۆ بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون، چالاکی بەرفراوان لە ناوچەی ئاڤاشین ئەنجامداوە و لە ئاکامدا بەلانیکەمەوە چوار داگیرکەر سزادراون".
ئەمڕۆ پێنجشهممه 7ی تشرینی یهكهمی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی گەریلاکان لەدژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛
رۆژی ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ تیمەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی مام رەشۆ-ی ئاڤاشین چالاکییەکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا و گەریلاکانی یەکەی گەڕۆک لە دوو قوڵەوە لێیاندان. لە قۆڵی یەکەمەوە لە نزیکەوە لە دوو سەنگەر درا. لەو چالا کییەدا هەر دوو سەنگەرەکە تێکشکێنران و لانیکەم ٤ داگیرکەر لە سەنگەرەکاندا سزادران. هەروەها لە قۆڵی دووەمیشەوە لە نزیکەوە لە سەنگەرێک و داگیرکەرانی دەوروبەری سەنگەرەکە درا. لەو چالاکییەدا سەنگەرێک و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنران. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی لەو سەنگەرە و دەرووبەریدا سزادران ڕوون نەبووەتەوە. داگیرکەران دوای ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە بە کۆپتەر کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە.
ئەو چالاکییە بەرفراوانە، کە بەلانیکەمەوە ٤ داگیرکەری تیادا سزادران و ٣ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای چاودێریی تێکشکێنران، بۆ تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵانمان لە شاخە سوور و مام رەشۆ ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو بووبن.
رۆژی ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٣٠ هێزەکانمان دژی بنکەى سەربازیی شکێر لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سیستمێکی کامێرای چاودێری تێکشکێنرا.
لە ٦ی تشرینی یەکەمدا لە نێوان کاتژمێر ٢٣:٥٠ بۆ ٠٠:٢٠ دا کۆپتەرەکان بە ئاسمانی ناوچەی مام رەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین دا سوڕانەوە.
رۆژی ٦ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی چیای رەش لە ناوچەی زاپ لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە بە چەکی قورس بۆردومان کرا.
رۆژی ٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٥٠ گۆڕەپانی مام رەشۆ لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەرەوە لە ناوچەی ئاڤاشین بە تۆپی جۆری ئۆبووس و چەکی قورس تۆپباران کرا.
لە ٧ی تشرینی یەکەمدا لە نێوان کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٠٩:٢٠ دا فڕۆکە جەنگییەکان گۆڕەپانەکانی کۆنیشکا و سیدا-یان لە ناوچەى زاپ بۆردومان کرد.
