قوباد تاڵه‌بانی: سلێمانی تەسلیمی ھیچ ھێزێكی سیاسی نابێت كە ھەڵقوڵاوی خۆی نەبێت

"په‌رته‌وازه‌یی زیانی به‌ سلێمانی گه‌یاندوه‌ قورسایی بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ڕایگەیاند:" په‌رته‌وازه‌یی زیانی به‌ سلێمانی گه‌یاندوه‌، قورسایی بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌، سلێمانی هەمیشە بە پێشەنگ دەمێنێتەوەو ناهێڵین سلێمانی بکەوێت سلێمانی تەسلیمی ھیچ ھێزێكی سیاسی نابێت، كە ھەڵقوڵاوی خۆی نەبێت".

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان له‌ وتارێكدا بۆ جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو وتی:" په‌رته‌وازه‌یی زیانی به‌ سلێمانی گه‌یاندوه‌، قورسایی بۆ سلێمانی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌، سلێمانی هەمیشە بە پێشەنگ دەمێنێتەوەو ناهێڵین سلێمانی بکەوێت، "سلێمانی تەسلیمی ھیچ ھێزێكی سیاسی نابێت، كە ھەڵقوڵاوی خۆی نەبێت، ئێمە ھاتووین ئەو ھاوكێشەیە بگۆڕین كە تەنھا یەك حیزب بڕیار لەسەر چارەنووسی كورد بدات.

وتیشی "هەر لێرەوە سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان رادەگەیەنین."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی وتی: پەرتەوازەیی زیانی بەشاری سلیمانی گەیاندوە، بۆیە ئیتر بەیەک دەنگ و یەک دەست خۆمان بۆ سەرکەوتنی گەورە ئامادە دەکەین و کارەکانی رابردومان ئەوەی سەلماندوە کەدەتوانین لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

راشیگه‌یاند كه‌ بە یەک ریزی ئەم هاوپەیمانییە سه‌رده‌كه‌وێت، چونکە "لەبەغدا تەنها حساب بۆ هێزی کاریگەر دەکرێت و گوێ لە موزایەدە چی و هاش و هوش ناگیرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار