هەلبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق بۆ جیاوازە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان و رۆژی دەنگدانی گشتی 419 دامەزراوەیی میدیایی بیانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان روماڵ دەکەن و تائێستاش ئامارەکە لەزیادبووندایە. هاوكات بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمیسیۆن دەڵێت:" هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن هەزار و 700 چاودێری نێودەوڵەتی و 75 هەزار چاودێری ناوخۆییەوە چاودێری دەکرێت".
ئەم سیستمە چاودێرییە توندە هیچ كات لە هەڵبژاردنەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستاندا نەبووە و ئەم هەڵبژاردنەی پێشوەختە زۆرترین كاردانەوەی وڵاتانی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و ئەمریكا بەتایبەتی چاودێری وردی بەڕێوەچونی پرۆسەكە دەكات 12 تیمى نهتهوهیهكگرتوهكان راستەوخۆ لەهەموو عێراقدا چاودێری دەكەن .
کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، لە سەرتاسەری عێراق پرۆسهی دهنگدانی تایبهت دهستیپێكردو ناوهندهكانی دهنگدان به روی هێزه ئهمنییهكان و ئاواره و زیندانیكراوهكاندا كرانهوه.
لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، 1700 چاودێری بیانی لە زۆربەی بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ژمارەی ئەو راگەیاندنکارانەی کە لەدەرەوەی وڵاتەوە بۆ رووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان گەیشتوونەتە عێراق بریتین لە 419 تیمی رۆژنامەوانی بیانی و تائێستاش ژمارەکەیان لەزیادبووندایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بنکانەی دەنگدان کە بۆ رۆژنامەنوسانی بیانی تەرخانکراون، هەمان ئەو بنکانەن کە بۆ رۆژنامەنوسانی ناوخۆ دابین کراون.
لەهەمانكاتدا سیستمی هەڵبژژاردنەكە ئەلیكترۆنیە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانیەوە دروست كراوە و سەرپەرشتنی دەكرێت.
کۆمپانیای هێنسۆڵدتی ئەڵمانی، کە ئەرکی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونە بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنیی هەڵبژاردنەکان، رایدەگەیێنێت هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر سیستەمی ئەلیکترۆنیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەدینەکراوە و بەردەوام چاودێری پرۆسەیەکی ئاڵۆزی سیستەمەکە دەکەن.
ماریان راچۆ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای هێنسۆڵدتی ئەڵمانی، نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی دادوەر عەباس فەرحان عەباس، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە و و تێیدا دڵنیایی داوە بە نەبوونی هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر سیستەمی ئەلیکترۆنیی هەڵبژاردنەکان.
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانمان، کۆمپانیاکەمان دەستیکردووە بە هەڵسەنگاندن، چاودێری، بەدواداچوون، تاقیکردنەوەی دڵنیایی، کواڵێتی و سەلامەتی بەرنامەکانی ئامێری دەنگدانی ئەلیکترۆنی، بەرنامەکانی ئامرازە تایبەتەکانی بەدواداچوون، بەرنامەکانی خێرا گواستنەوەی زانیاری و داتاکانی ئەنجامەکان و بەرنامەی خوێندنەوە و گونجاوبوونی پەنجەمۆرەکان".
ماریان راچۆ لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە: "سیستەمەکە بە پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی 2021ی عێراق".
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای هێنسۆڵدتی ئەڵمانی دەڵێت کۆمپانیاکەیان لە مانگی ئایارەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوولی 2021، لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەدا بەردەوام چاودێری و تاقیکردنەوەی بۆ سیستەمەکە کردووە.
ماریان راچۆ لە کۆتایی نووسراوەکەیدا دڵنیایی داوەتە کۆمیسیۆن و دەڵێت: "راپۆرتی تێروتەسەلمان ئامادەکردووە لەبارەی کارایی سیستەمەکە و سەرجەم راپۆرتەکان دەریدەخەن، کە هیچ جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر سیستەمی ئەلیکترۆنیی هەڵبژاردنەکان بەدینەکراوە".
پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەسە، کە لە 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن.
