ئیلهام ئەحمەد: ئەمریكا بەڵێنەكەی ڕاست و رونە بەرامبەر هەموو كوردان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی كومیتەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیموكراتی سوریا رایگەیاند:" ئەمریكا لە سوریادا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی داعش لە ناوبات و ئەیەوێ ناوەندەكانی خزمەتگوزاری سەرەتایی ساز بكات و لایەنێكی چاڵاك بێت بۆ ئەوەی چارەسەرێكی سیاسی بدۆزیتەوە دوای ئەوەی 10 ساڵ شەڕی ناوخۆیی لە سوریادا روویداوە.
ئەمرۆ هەینی 8ی تشرینی یەکەمی 2021، ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی كومیتەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیموكراتی سوریا، كە باڵی سیاسی یەكینەكانی پاراستنی گەلە ڕایگەیاند، ئەمریكا بەڵێنییەكی روونی داوەتە كوردەكان، بۆ ئەوەی لە سوریادا بمێنێتەوە بۆ ئەوەی داعش لە ناوبات.
باسیلەوەشکردووە، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی بەرگری كۆبوونەوەی هەبوو هەندێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووەو بە رۆیتەرزی وتووە، ''ئەوان بەڵێنیاندا ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی داعش لە ناو ببەن و خزمەتگوزارییەكان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا دابمەزرێنن.''
سەرۆكی كومیتەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دیموكراتی سوریا ئەوەشیخستەڕوو، ''ئەوان وتیان دەیانەوێت لە سوریادا بمێننەوەو پاشەكشە ناكەن و بەردەوام لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی داعش شەڕ دەكەن.''
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''ئەوان پێشتر لە سەردەمی بەڕیوەبەرایەتی ترامپداو لە ماوەی كێشانەوە لە ئەفغانستان سەبارەت بە ئەم مەسەلەیە روون نەبوون، بەڵام ئەم جارە ئەوان هەموو شتێكیان روون كردۆتەوە.''
