ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق راگه‌یه‌ندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند:" ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە ١٠ پارێزگا، رادەگەیەنن". دەڵێت:"

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، جەلیل عەدنان، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، كۆمیسۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە پارێزگاكانی دیالە، دیوانییە، موسەننا، میسان، واست، دھۆك، سەڵاحەددین، كەربەلا، نەجەف و ھەولێر رادەگەیەنێت.

جەلیل عەدنان وتیشی: "ئەم ئەنجامە بەراییانە بە داتا لە رێگای گواستنەوەی فلاشمیمۆری و سندوقەكانی دەنگدان، بەدەست بە كۆمیسیۆن گەیشتوون".

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق، جەلیل عەدنان باسی لەوەش كرد، ئەو سندوقانەی دەنگدان كە كێشەیان تیایدا روویداوە سبەی سێشەممە، دەگوزارێنەوە نووسینگەی نیشتمانیی.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگ و ژمارەی کورسی لایەنەکانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە ژمارەیەک پارێزگا ئاشکرا کرد.

لە پارێزگای هەولێر دەنگەکان بەمشێوەیەن

نەهرۆ مەحمود (پارتی): 29649 دەنگ
محەممەد سدیق- (پارتی): 24128 دەنگ
سیپان عەزیز-(پارتی): 25233 دەنگ

ئەنجامەکان لە بازنەی دوی پارێزگای هەولێر 

  وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ)  18459 دەنگ
خدر عەلی مەنتک (پارتی ) 17992 دەنگ
ئامانج مەحمود هەرکی (پارتی ) 15882 دەنگ
کوردۆ عومەر (یەکێتی) 13846 دەنگ
 

بازنەی سێی پارێزگای هەولێر 

رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 17202 دەنگ
ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 11063 دەنگ
لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 7078 دەنگ
 

بازنەی چواری پڕێزگای هەولێر

محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 17913 دەنگ
مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 15118 دەنگ
سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  
نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 9995 دەنگ

بازنەی دوی پارێزگای کەرکوک

ئەرشەد رەشاد عەبدوڵا (تورکمان) 19584 دەنگ 
گەیلان قادر (هاوپەیمانی کوردستان/یەکێتی)  11232 دەنگ
نەجوا حەمید محەمەد (پارتی) 10018  دەنگ 
سەوسەن عەبدولواحید (تورکمان) 6542 دەنگ

بازنەی سێی کەرکوک:

محمەد عەلی محمەد تەمیم 21046 دەنگ
راکان سەعید 12890 دەنگ 
وەسفی عاسی حسێن  9670 دەنگ

بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک

شاخەوان عەبدوڵا پارتی: 31548 دەنگ 
ئومێد محەممەد، نەوەی نوێ: 19489 دەنگ 
دیلان غەفور- هاوپەیمانی کوردستان: 18173 دەنگ 
سەباح حەبیب، هاوپەیمانی کوردستان: 13243 دەنگ 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار