حزبەکان چۆن کاندیدەکانی پەرلەمانیان دیاریکرد؟

که‌سى یه‌که‌م و دووه‌می حزبه‌کان نانێرنە پەرلەمان، بەڵکو بۆ بانگەشەکان خۆیان تەرخاندەکەن.

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

حزبەکانی کوردستان کەسانی یەکەم و دووەمی حزبەکان نانێرنە پەرلەمان، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان کەسانی دیاری حزبەکان دیاریدەکەن وەکو کاندید، بەڵام دواتر دەکشێنرێنەوەو تەنها دەنگیان پێ کۆدەکەنەوە.

هەندێک لەلیستەکان دەڵێن شوێنى جوگرافى و ئینتیماى حزبى و پسپۆڕیه جیاوازهکان و تواناى سهرکردایهتى بنهما بووه بۆ دیاریکردنى کاندیدهکان و بهشێکیان پێیانوایه جیاوازى نیه لهوهى کهسى یهکهم و دووهم بنێرنه پهرلهمان یان کهسانى تر بن، گرنگ ئهوهیه تواناى کارى پهرلهمانتارییان ههبێت.

نهوزاد مستهفا، ئهندامى دامهزراوهى ههڵبژاردنى هاوپهیمانى بۆ دیموکراسى و دادپهروهرى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی‌ وت»هاوپهیمانى لهسهر بنهماى پسپۆڕى و زانستى و بڕوانامهى بهرز خهڵکى پسپۆڕى جیاوازى تێدایه کهکۆمهڵگه پێویستى بهو کهسانه ههیه کهنوێنهرایهتیان بکات، پاشخانى سیاسیمان بۆ ههردوو رهگهزى نێرو مێ به گرنگ نهزانیوه، تهنها لێهاتویى بووه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، حاکم سهمهد سهرۆکایهتى لیستهکه دهکات و بهرههم ئهحمهد ساڵح ئهرکى سهرۆکایهتى بانگهشهى ههڵبژاردنهکان دهکات.

دهربارهى ئهوهى کهسى یهکهم و دووهم ناچنه پهرلهمان، ئهو بهرپرسهى هاوپهیمانى وتى «ئهوانهى دهچنه پهرلهمان تهشریع و یاسا دهردهکهن، لهسهر بنهماى کۆى پڕۆسهى سیاسى بۆ هاوڵاتیانى کوردستان، لهگهڵ ئهو بۆچونه نیم کهسى یهکهم و دووهم بچێته پهرلهمان و هیچ جیاوازى نیه«.

هاوژین عومهر، بهرپرسى ناوهندى ههڵبژاردنى کۆمهڵ لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتی‌ وت «مهرجى حزبى تێدا بێت کهنوێنهرایهتى لیستهکهت دهکات و پهیماننامهیان پێ پڕکراوهتهوهو کە بەتواناو لێهاتوبن و بنهماى جوگرافى رهچاو کراوه بهو پێیهى یهک بازنهى ههڵبژاردن ههیه لهگهڵ پسپۆڕیه جیاوازهکان».

ههروهها پێشیوابوو عهلى باپیر پهرلهمانتارى کردووه له قۆناغێکدا حزب بهباشى زانیوه کردویهتى «عهلى باپیر هیچ سڵى لهوه نهکردۆتهوه کهبچێته پهرلهمان و بشمێنێتهوه، بهڵام بارودۆخ و ژینگه سیاسیهکه دهورێکى گهورهترى پێسپێردراوه«.

ئهندامێکى لیژنهى باڵاى دیاریکردنى کاندیدانى بزوتنهوهى گۆڕان دهڵێت «یهکێک لهمهرجهکان ئهوه بووه که بهرنامهى گۆڕان جێبهجێ بکات».

دڵخواز کاکه رهش، سکرتێرى جڤاتى گشتى و ئهندامى لیژنهى باڵاى دیاریکردنى کاندیدهکانى گۆڕان لهلێدوانێکدا به‌‌ وت «خهڵکێکى دڵسۆزى نیشتمانى و نهتهوهیى بێت و بهرنامهى گۆڕان جێبهجێ بکات و پسپۆڕه جیاوازهکان و پێگهى جوگرافى و چین و توێژه جیاوازهکانى لهخۆگرتوه لهگهڵیدا تواناى سهرکردایهتیکردنى ههبێت و داکۆکیکردنى لهمافى خهڵک ههبێت».

سهبارهت بهوهى بزوتنهوهى گۆڕان کهسى یهکهم و دوهمى حزبهکهى کاندید نهکردووه تابچنه پهرلهمان، ناوبراو باسى لهوهشکرد، سهرۆکى لیستهکهیان یهکێکه لهکهسه یهکهمهکانى بزوتنهوهى گۆڕان و باژێروان و ئهندامى جڤاتى نیشتمانى تێدایه.

وتهبێژى ئهنجومهنى ناوهندى یهکێتى دهڵێت کاندیدهکانیان بهههڵبژاردن لهکۆمیتهو مهڵبهندهکانهوه بهههڵبژاردن دیاریکردووه و دوو ئهندامى سهرکردایهتیى و سێ ئهندامى ئهنجومهنى ناوهندى تێدایه.

لهتیف نێروهیى، وتهبێژى ئهنجومهنى ناوهندى یهکێتى لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتی‌ وت «بنهماى دیموکراسى بهههڵبژاردن لهسهر ئاستى کۆمیتهکان و مهڵبهندهکان جارێکى تر ههڵبژاردن کراوهو لهسهر بنهماى شوێنى جوگرافى و پسپۆڕه جیاوازهکان».

ههروهها باسى لهوهشکرد، دوو ئهندامى سهرکردایهتى و سێ ئهندامى ئهنجومهنى ناوهندى لهلیستى یهکێتیدایه بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان و ئهوهش گرنگیدانى پهرلهمانى کوردستانه لاى حزبهکهى».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار