شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا بۆ خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان: دەستلەكاربكێشنەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایه كه باشتر و جواتر و جوامێرانه‌تره خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان ده‌ست له خانه‌كه هه‌ڵبگرن.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوه و هیچ كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی پێشووی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كه به شكست بۆ گۆڕان ده‌زانن، له‌وباره‌یه‌وه شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایه كه باشتر و جواتر و جوامێرانه‌تره خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان ده‌ست له خانه‌كه هه‌ڵبگرن.
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی پێشوی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویەتی:"دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران‌و پاش شکستھێنانی بەرچاوی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەرنەچونی ھیچ کاندیدێک، باشتر‌و جوانتر‌و جوامێرانەترە کە ئێوە دەست لەئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن ھەڵبگرن"، دەشڵێت:"دەستلەكاركێشانەوە ھەڵوێستێكی جوانەو بگرە ھیچ نەنگی نییە، ئێوە نە خیانەتتان کردوە، نە وڵاتتان فرۆشتوە، ئێوە ھەڵەتان کردوە، ئێوە سەرکەوتونەبون لەئیدارەدانی بزوتنەوەکە".
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا داواش ده‌كات كه :"ئەم دەستلەكاكێشانەوەیە ببێتە نەریتێکی پۆزەتیف لەکوردستاندا، ھەر کاتێك یەکێ شکستیھێنا بادەست لەوکارە ھەڵبگرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئەمڕۆ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:"ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەكەوتون."
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"بە راشكاوی دەڵێین كە پێویستمان بە گۆڕانكاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەكە و سیاسەتەكانی ھەیە، چونكە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایكۆتی ھەڵبژاردنیان كردوە، وەكچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان كردوە."