ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنێكی نوێ بۆ ڕۆژئاڤای كوردستان دەستپێدەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند:" پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لە ڕۆژئاڤاوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆمان لەناویان ببەین". بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەنگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکە لێدا.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی دووشەممە 11ی تشرینی یەکەم لە وتارێکیدا ئاماژەی بە بوونی هەڕەشە لە سووریاوە بۆ سەر تورکیا کرد.ئەردۆغان ناوی یەپەگە و پەکەکەی هێنا و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ زەنگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ناوچەکە لێدا.

ئەردۆغان وتی: "ئیدی ئاراممان نەماوە. پێداگرین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لەوێوە سەرچاوە دەگرن یان لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێدان، خۆمان لەناویان ببەین. لەگەڵ دوایین هێرش بۆ سەر پۆلیسەکانمان و دنەدانی سەر خاکەکەمان ئیدی جامەکە لەسەری رژاوە. لە کەمترین ماوەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەنگاوی پێویست دەنێین".

تورکیا ئابی 2016 بە بیانووی ئەوەی هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی هەیە، سوپای ناردە نێو خاکی سووریا و بە هاوکاریی بەشێک لەو گرووپانەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە ئەنقەرە پشتیوانییان دەکات، جەرابلوس، ئەلباب، راعی و ئەعزازی کۆنترۆڵکردن. تورکیا رایگەیاند بە مەبەستی وەستاندنی جموجووڵەکانی داعش لەو ناوچانە سوپای ناردووە. 

لە 20ی کانوونی دووەمی 2018 هێرشی تورکیا و گرووپە چەکدارە سوورییە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر هەرێمی عەفرین لە ژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون" دەستیپێکرد. هەروەها 12ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی ''کانی ئاشتی'' بۆ سەر گرێسپی و سەرێکانیی رۆژاوای کوردستان ئەو دوو ناوچەیەشی خستە ژێر رکێفی خۆیەوە. لەکاتێکدا پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار