وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ هاوڵاتی: تائێستا 40 هەزار كەس كارتی ڤاكسینیان بۆ كراوە بۆ گەشتكردن

"لەئێستادا خەڵكی بەڕێژەیەكی كەمتر ڤاكسین وەردەگرن"

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی جەخت لەوەدەكاتەوە زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم لەئێستادا خاوەنی كارتی ڤاكسینن و دەتوانن بۆ گەشتكردن بەكاریبهێنن و دەشڵێت:» لەئێستادا خەڵكی  كەمتر ڤاكسین وەردەگرن».

حەربی كەتۆ ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» لەئێستادا  40 هەزار هاووڵاتی هەرێم كارتی ڤاكسینیان بۆ دروستكراوە و نموونەیە، هەیە گەشتی وڵاتە ئەوروپیەكانیشی پێكراوە».

ئەم بەڕێوەبەرە زیاتر روونیكردەوە و وتی:» هەر كەسێك دوای وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاكسین لەهەرێمدا، كارتی ڤاكسینی بۆ دروستدەكەین و دەتوانێت لەگەشتكرندا بەكاریبهێنێت».

وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای مانگی 9وە دەستیكردووە بەدروستكردنی كارتی ڤاكسین وەك زۆربەی وڵاتانی جیهان لەبری وەرگرتنی  پشكنینی كۆرۆنا پشتی پێدەبەسترێت.

حەربی كەتۆ، زیاتر شێوازی كارتەكەی روونكردەوەو وتی:» لەسەر كارتەكە كۆدێك هەیە لەهەر وڵاتێك ئەم كۆدە درایە كۆمپیوتەر، دێتەوە ناو سیستمەكەی ئێمەو زانیاری تەواو لەسەر كەسەكە رووندەكاتەوە وەك ئەوەی تەمەن و لەدایكبوون و لەچ پارێزگایەك ڤاكسینی وەرگرتووەو ژەمی یەكەم و دووەمی چۆن وەرگرتووە».

لەهەرێمی كوردستان دوای ئەوەی ڤاكسین گەیشت و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان كردە ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین، تائێستا یەک ملیۆنو سەد هەزار کەس هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

حەربی كەتۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەئێستادا خەڵكی بەڕێژەیەكی كەمتر روو لەناوەندەكانی ڤاكسین دەكەن و وتیشی:» ماوەیەك خەڵكێكی زۆر بەلێشاو ناوی تۆمار دەكرد، بەڵام لەئێستادا بەو ئاستە نییەو كەمتر بووەتەوە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار