هاوڵاتیانى سلێمانى سێ هێنده‌ى ده‌وروبه‌ری شاره‌که پاره‌ى مۆلیده ده‌ده‌ن
بەڕێوه‌به‌رى کاره‌باى سلێمانى: ده‌بێت هه‌موو حکومه‌ت مه‌منونى پڕۆژه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بێت
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دانیشتوانی عه‌ربه‌ت که ته‌نها 20 کیلۆمه‌تر له‌سلێمانیه‌وه دوورن، بڕی حه‌وت هه‌زار دینار ده‌ده‌ن بۆ هه‌ر ئهمپێرێکى کاره‌با له‌مانگى ته‌مموزدا، له‌کاتێکدا دانیشتوانى سلێمانى ده‌بێت 17 بۆ 18 هه‌زار دینار بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ى دابه‌شکردنى کاره‌با له‌هه‌ردولا جیاوازه.
به‌بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى، جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆ به‌شێکى زۆر له‌قه‌زاو ناحیه‌کانى پارێزگاى سلێمانى دانراوه‌و 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانیان پێده‌درێت و ته‌نها شه‌ش کاتژمێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلییان هه‌یه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه کههاوڵاتیانى ناو شارى سلێمانى 10 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانی‌یان هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌بێت زیاتر له‌دوو هێنده زیاتر پاره‌ى کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بده‌ن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى دروستکردوه.
ئه‌نوه‌ر شێخ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کاره‌باى عه‌ربه‌ت، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هاوڵاتیانى عه‌ربه‌ت 18 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانی‌یان هه‌یه‌و شه‌ش کاتژمێر کاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى، بۆ ئه‌م مانگى حهوتە پاره‌ى کاره‌باى ئه‌هلى ئه‌مپێرێک له‌نێوان حه‌وت بۆ هەشت هه‌زاردایه«.
وتیشى «به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى بڕیاریدا جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى دابنرێت، سه‌ره‌تا له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان ده‌ستیپێکردو جێگیرکراو بڕیاردراوه کاره‌باى نیشتمانیى زیاتریان پێبدرێت».
ئه‌و جێگایانه‌ى کراونه‌ته جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانییه کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتمانی‌یان بۆ بکرێته 18 کاتژمێر.
هیوا شێخ عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شکردنى کاره‌باى سلێمانى به هاوڵاتی وت «کاره‌باى نیشتمانیى که‌منه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵک زیاتر کاره‌باى نیشتمانى به‌کارده‌هێنێت و ئه‌مپێرى زیاترى کاره‌با 20 ئه‌مپێر کاره‌باى نیشتمانیى کاته‌که‌یان بۆ زیادکراوه به‌پێى بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى».
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى دانانی جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێری به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه کههۆگر شاڵى، بریکاری وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌چاوپێکه‌وتنێکی پێشووتردا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى به هاوڵاتی وتى که ئه‌و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى جۆزه‌ى 20 ئهمپێریدا نه‌بووه.
سالار حوسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى به به هاوڵاتی وت «ده‌بێت هه‌موو حکومه‌ت مه‌منون بێت که پڕۆژه‌ى 20 ئه‌مپێریمان جێبه‌جێکردووه«، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا نه‌بووه.
سالار حوسامه‌دین، وتیشی «ره‌نگه له‌هه‌ندێک کاتدا جیاوازییه‌ک له‌پێدانى کاره‌با له‌نێوان شاره‌کاندا دروست ببێت، به‌ڵام دواتر وه‌ک خۆى لێدێته‌وه، هه‌ندێ ناوچه‌ى گوندنشینه‌کان به‌رنامه‌ى کاره‌بایان باشتره وه‌ک له‌ناوه‌ندى شاره‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ى کاره‌باى مۆلیده‌یان نیه، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌که تایبه‌ته به‌و شوێنانه، شوێنه‌کانى تر مێگاواتى کاره‌بایان به‌پێى جۆزهکانیانه«.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌شده‌کات ئه‌و شوێنانه‌ى جۆزه‌یان بۆ دانراوه تائێستا ته‌نها محاویلهیهکیان نه‌سوتاوه، وێستگه‌یه‌کیان نییه که لۆدی له‌سه‌ربێت، وتیشی «داهاتى زۆریش بۆ حکومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هیوادارین پلانه‌کانى حکومه‌ت له‌داهاتوودا سه‌رکه‌وتوو بێت».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سالار حوسامه‌دین ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆ ناو شارى سلێمانى
دانانێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌ستیپێکردووه‌و چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌که‌ن.