بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكار و مامۆستا سێ وەزیر دەچنە پەرلەمان
3 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حەسەن
ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا و كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ هەر سێ وەزیری پەرەوردە و خوێندنی باڵا و دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكەین".
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" وەزیری خوێندنی باڵا تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا بانگێشت دەكەین و بۆ چارەسەركردنی پرسی مامۆستای وانەبێژیش وەزیری پەرەوردە و دارایی بانگهێشت كراون".
چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەندێک شاری هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و داوادەکەن بە فەرمی دابمەزرێن. کێشەکەیان ئەوەیە، کە لە ساڵی 2013ـەوە تاوەکو ئێستا هیچ مامۆستایەک دانەمەزرێندراوە.
بەڵام سەبارەت بە كتی ئەناجمدانی كۆبونەوەی پەلەامن تائێستا هیچ زانیاریەك نیە كەی كۆبونەوە دەكرێت، كە بەپێی یاسا دەبێت بەر لە 72 كاتژمێر پەرلەمانتاران ئاگادار بكرێنەوە.