عه‌با ره‌شه‌کان تارا سپیه‌کان رهشدهکهن
بۆشاییەکی یاسایی و عورفی کۆمەڵایەتی رێگەیان داوە بە برەودانی بەشوودانی کچانی منداڵ، دوای جیابوونەوەٍٍشیان مافی داراییان پێنادرێ
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، دانێر قه‌ره‌داغى
سارا هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌ى بیرناجێتهوه کاتێک چه‌ند ژنێکى عه‌با به‌سه‌ر خۆیان کرد به ماڵیانداو تێر تێر له چاوه‌کانیان ده‌ڕوانى وه‌کو ئه‌وه‌ى بیانه‌وێ شتێک بدرکێنن.
سارا هه‌ر ئه‌وه‌نده تێگه‌یشت ژنه‌کان له‌گه‌ڵ دایکیدا که‌ین و به‌ینێکیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌وکاته‌ش ئاوى بۆ هێنان نه‌یزانى مەسهله چیه.
که‌دواتر ژنه‌کان هه‌ستان و عه‌باکه‌یان دایه‌وه بهسهرشانیانداو رۆیشتن، سه‌یرێکى تر‌ى سارایان کرده‌وه به زهردهخەنهیهکەوه، ساراش چاوهروانبوو بزانێت چى شتیک رویداوه‌و رویکرده دایکی.
سارا ئه‌وکات ته‌مه‌نى ١٧ ساڵ بوو، ده‌ڵێت «دایکم پیى وتم ئیتر چیت ده‌وێت وا گرێی به‌ختت کرایه‌وه! منیش وتم من که‌ی کاتی شوکردنمه... «ئه‌وه‌ی کهبهخهیاڵمدا نه‌ده‌هات شوکردن بوو».
تا ئه‌و رۆژه سارا هه‌موو رۆژێکى به ئاسایى بهڕێدهکردو سه‌رقاڵى کارى رۆژانه‌ى خۆى بوو له‌ماڵه‌وه‌و له‌قوتابخانه، به‌ڵام عه‌با بهسەرهکان ژیانیان گۆڕی، ئه‌وان دواتر تارایهکیان بۆ هێنا، ئه‌گه‌رچى تاراکه سپى بوو، به‌ڵام ژیانى ئه‌وى سه‌رتاپا بۆ ره‌شى گۆڕی.
ئەوانەی وەکو سارا لە تەمەنیکی کەمدا دەدرێن بە شوو، هەندێکیان دووجاری کێشەو جیابونەوە دەبن، ئەگەرچی بەپێی یاسا نابێت کچ لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوە بەشوو بدرێت، بەڵام هەر یاسا خۆی لە بڕگەیەکدا رێگەی ئاسانکردوە بۆ بەشوودانی کچانی خوار ١٨ ساڵ، کە ساراش یەکێک لەوانە بووە ئەو بڕگەیەی ژیانی گۆڕی.
بڕگەی یاساکە هانی ئەو کەسانە دەدات کە بەپێی عورفی کۆمەڵایەتی ژنی مناڵ بەشوو دەدەن یاساکە بقۆزنەوە، هەروەها هانی ئەو مەلایانەش دەدات کەیاسا رێگرییان لێدەکات ژنی مناڵ مارەببڕن دیسانەوە یاساکە بقۆزنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار مامۆستایانى ئایینى پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌و له پشت دادگاوه کچان ماره‌ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه، ئەگەرچی یاسا رێگەی داوە کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵی مارە ببڕێت بەپێی راپۆرتی پزیشکی کەپزیشک تییدا بڕیار دەدات کچەکە پێگەیشتوە لەڕوی جەستەییەوە، بەڵام توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵی لەڕوی دەرونی و کۆمەڵاتیەوە لەبارنیە بۆ شووکردن.
مامۆستایانى ئایینى، ئه‌وه ڕه‌تناکه‌نه‌وه که کچى مناڵ و که‌م ته‌مه‌ن ماره ده‌که‌ن، به‌ڵام به وته‌ى خۆیان ده‌بێت که‌سوکارى هه‌ردوولا ئاماده‌بن و کچه‌که‌ش خۆى رازیبێت و لارى له‌و شووکردنه نه‌بێت.
سارا، چه‌ند هه‌وڵیدا بڕوا به دیک و باوکى بهێنێت که شوونه‌کات و هێشتا منداڵه، به‌ڵام دایکى توانى به بیانوى ئه‌وه‌ى ماڵه‌که باش و ده‌وڵه‌مه‌ندن شوو به‌و کوڕه بکات که هاتوه‌ته داواى، ئیتر سارای هەرزەکار کە هێشتا بیری لای حەزە مناڵیەکانی بوو، وەکو بوکە شوشە، خەتخەتێن، ماقڵانێ، ناچار بوو ملبدات بۆ داواکانی دایکی و بەبێ ویستی خۆی بە تارایەکی سپیەوە بچێتە ئەو ماڵە دەوڵەمەندەی کە دایکی هەڵیبژاردبوو، بەڵام بە فرمێسک و جلێکی رەشەوە هاتە دەرەوە کە هێشتا وەکو برینێکە لە ژیانیدا.
گرفتى ئه‌و کچانه‌ى له ته‌مه‌نێکى که‌مدا شوو ده‌که‌ن، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نیه که له رووى دەروونی و لایه‌نى جه‌سته‌ییه‌وه پێنه‌گه‌یشتوون، به‌ڵکو گرفتى ئه‌وه‌شیان بۆ درووست ده‌بێت، که هیچ هه‌ست و سۆزێکیان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نابێت و له دواتردا رووبه‌ڕووى جیابوونه‌وه ده‌بنه‌وه.
شایان محه‌مه‌د، 33 ساڵ یه‌کێکى تره له‌و که‌سانه‌ى که 17 ساڵ پێش ئێستا‌و له ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا به‌زۆر دراوە به‌شوو. بۆ گێڕایه‌وه له‌یه‌کێک له رۆژه گه‌رمه‌کانى هاویندا له‌ماڵى پورى گەڕاوەتەوە یه‌که‌م هه‌واڵ که پێیان وتتوە، ئه‌وه بووە کهداواکارى هاتووه‌و ده‌بێت شوبکات.
شایان به وت «به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکرنهوهی دایک و باوکم ناچاریان کردم و چوومە ژێر باری بڕیاره‌که‌یان و ڕازیبووم به‌و شووکردنە، لێره‌وه خۆری خۆشبه‌ختی له‌ژیانمدا ئاوابوو».
وتیشى «هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زانیم که‌سێکی دڵ پیس و خراپه‌و سروشتمان ناگونجێت به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی ساڵانێکی زۆر پێکه‌وه ژیاین و سێ منداڵمان بوو، به‌ڵام ههرلهسهرەتاوه به‌زۆری باوکم لای مامه‌وه باوکم ده‌یوت بێیته‌وه قبوڵت ناکه‌مه‌وه، چونکه عه‌یبه‌و نابێت کچمان ببێته بێوه‌ژن».
شایان دواى 17 ساڵ، له هاوسه‌رگیرى ناچار رێگه‌ى جیابوونه‌وه ده‌گرێت، وتی « له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و دۆزه‌خه نه‌جاتم بێت له‌هه‌موو مافێکی خۆم خۆشبووم ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیشم بۆ جێهێشت.»
زوو به‌شوودانى کچان ئه‌گه‌رچى وه‌کو عورفێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌نجامده‌درێت، له هه‌مانکاتدا بڕگەیەکی یاساش رێخۆشکه‌ره بۆ ئه‌و دیارده‌یه کەکچان ده‌توانن له ته‌مه‌نى ١٤ ساڵی تا ١٧ ساڵی هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامبدەن، بەو مەرجەی پزیشک پشکنین بۆ کچەکە بگات کە پێگەیشتووە.
رۆژ شێرزاد، پارێزه‌ری ڕاوێژکار به وت «کچ له‌ته‌مه‌نی ١٤ تا ١٧ساڵی، ده‌توانێت هاوسه‌رگیری بکات، ئه‌گه‌ر دادگا بۆى ده‌رکه‌وت ئه‌و ماره‌بڕینه زه‌روره، ئه‌گه‌ر ئه‌و کچه له‌ڕووی جه‌سته‌یی و لایه‌نی بایلۆژی گه‌شه‌ی کردبێت»
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات کاتێک پزیشک سۆنه‌ری بۆده‌کات که‌ده‌رکه‌وت که‌سێکی ته‌واوه‌و ئه‌ندامی مێینه‌ی گه‌شه‌ی کردووه به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتی پزیشکیه ئه‌وکاته ماره‌بڕینی بۆده‌کرێت ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌که پهسهندنهبێت ماره‌بڕینه‌که‌ی بۆ ئه‌نجام نادرێت.
بەڵام به وته‌ى ئیسرا ئیسماعیل، بۆ هاوڵاتی «کچ له‌خوار ته‌مه‌نی (20) ساڵیه‌وه باری ده‌رونی مێشک و عه‌قڵی له‌بارنیه بۆ بیرکردنه‌وه له‌پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، هەربۆیە رووبەڕووی ئازاری منداڵبوون و نه‌شته‌رگه‌رى و لێکه‌وته خراپەکانی ده‌بێته‌وه«
وتیشی «پێویسته کچ له‌خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیری نه‌کات.»
هەندێک جار بەشوودانی کچانی منداڵ لە دەرەوەی دادگاکان و لە لایەن مەلاکانەوە ئەنجامدەدرێن. مامۆستایانى ئاینى ئه‌گه‌رچى نایشارنه‌وه که کچان له ته‌مه‌نى که‌مدا به‌شوو ده‌درێت و ماره‌ی ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن دەبێت به خواستى خۆیان بێت و بەزۆر نەبێت.
د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای سلێمانی، به وت « ئێمه چه‌ند مه‌رجێکمان هه‌یه بۆمارهبڕین که بریتیه له‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان به‌خواستی خۆیان بێت، وه‌لی ئه‌مری هه‌ردولا رازیبن، هه‌روه‌ها داوای پشکنینی پزیشکیان لێده‌که‌ین»
وتیشی «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسراوێکی ڕه‌سمیمان هه‌یه له‌کاتی ماره‌بڕیندا ده‌ینووسین و له دادگاش کاری پێده‌که‌ن».
هەندێک لەو مەلایانەی لە دەرەوەی دادگاکان کچان مارە دەبڕن یاسا سزای بۆیان داناوە، بەڵام هیچ حالەتیکی تۆمارکردنی دەستگیرکردنی مەلا تۆمار نەکراوە.
ئه‌گه‌رچى ئامارێکى درووست له‌به‌رده‌ستدا نییه، که بیسه‌لمێنێت چه‌ند که‌س به‌هۆى که‌م ته‌مه‌نییه‌وه دراوه به‌شوو و لێکجیابوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێى به‌دواداچوونێکى ژماره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له یه‌کترى له هه‌ڵکشاندایه. رۆژ شێرزاد، پارێزه‌ری ڕاوێژکار دەڵێت ئەوانەی بەزۆر بەشوو دەدرێن زۆرینەی ئەوانەن کە لە دادگاکان جیادەبنەوە.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریى ده‌ستکه‌وتون، ته‌نها له‌ساڵی 2010 دا، نزیکه‌ى (3000) حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام له‌ساڵی (2017)دا، رێژه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ڵکشاوه بۆ (6712) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه و ته‌نها له سه‌ره‌تاى ساڵی (2018)دا، (650)حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه.
«له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا کاتێک دوو هاوسه‌ر خۆیان پێنه‌گه‌یشتون و هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و هه‌نگاو بۆ دروستبونی منداڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وا منداڵێکی ناکامڵ و ناته‌ندروست بۆ کۆمه‌ڵگه به‌رهه‌مدێنن»، نیاز محه‌مه‌د، توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ هاوڵاتی وای وت
وتیشی « ته‌مه‌نی 18 ساڵ که‌مه بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵکو ده‌بێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا کچ لەتهمهنی (25) ساڵی و کوڕیش له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (30)ساڵیه‌وه گونجاوه بۆ هاوسه‌رگیری».
ئەوانەی لە تەمەنێکی کەمدا دراون بە شوو، دوای جیابوونەوە جگە لەوەی پێیان دەوترێت بێوەژن، هاوکات زۆرجار هەموو مافە داراییەکانیان لە دەستدەدەن، بەو پێیەی خۆیان مێردەکانیان بەجێدێڵن، لەم کاتەشدا دادگا هیچ مافێکی داراییان بۆ دیاری ناکات.
سارا کە هێشتا بیری لای عەبا رەشەکانە کاتێک هاتبوونە ماڵەوەیان و ئەویش ئاوی دەدانە دەست، جاروبار هەناسە هەڵدەکێشێت کە ئەوە چ رۆژیک بوو ئەو عەبا رەشانە تارایەکی سپیان بۆ ئەو بە دیاری هێنا، بەڵام دواتر کەوتە دۆزەخێکەوە.
سارا وتی « ئه‌و که‌سه‌ى شووم پێ‌کرد نۆ ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تربوو. له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی هه‌نگوینیدا که‌سێکی باشبوو، به‌ڵام دواتر که‌وته ئازاردان و لێدانم. ئه‌م تاڵاوهم بۆ ماوه‌ی هەشت مانگ قبوڵکرد، به‌ڵام دواتر هیچ سه‌برێکم نه‌ماو هاوسه‌ره‌که‌م جێهێشت و گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی باوکم.»
وتیشى «دواتر چووم داواى یاساییم له‌سه‌ر تۆمارکرد، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌رده‌م دادگا پێداگیری له‌وه‌ده‌کات که‌نایه‌وێت له من جیاببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ش دادوەر هیچ مافێکی دارایی بۆ من بە رەوا نابینێت، چونکە من بە هەڵاتوو ناودەبات».