عه‌بدولستار مه‌جید بۆ ‌هاوڵاتی: زه‌مینه‌ گونجاو نیه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ی کۆمەڵ و پارتی

6 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

عهبدولستار مهجید، ئهندامى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ ئاماژه بهوه دهکات که پهیوهندییهکانیان لهگهڵ پارتى ساردو سڕه و زهمینه گونجاو نیه بۆ کۆبونهوهى هاوبهش لهنێوانیاندا تا گرژییهکان ههبێت، ئهوهشى خستهڕوو که پهنجا کهس لهسهر روداوهکهى ههولێر دهستگیرکراون و تهنها ناوى کادرێکى کۆمهڵ دههێندرێت.

عهبدولستار مهجید، ئهندامى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی ئاماژه بهوهش دهکات که دۆسیهکهى سهلیم شوشکهیى کە تۆمەتبارکراوە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش وهک خۆى ماوه.

هاوڵاتی: لە پرسى روداوهکهى بیناى پارێزگاى ههولێر گرژى کهوته نێو پارتى و کۆمهڵ، تا ئێستا ئهو کهیسه بهچى گهشتووه؟

عهبدولستار مهجید: ماوهیهکه پهیوهندییه سیاسییهکان بهشێوهیهکى گشتى لهنێو لایهنهکان ساردو سڕهو ههندێکیشى بهقۆناغێکى ئاڵۆزدا تێپهڕدهبێت، بهتایبهتیش ئهو لایەنانهى که جۆرێک له ئۆپۆزسیۆن بونیان ههڵبژاردووه ههتا ئهگهر ئهو کاتانه له حکومهت بهشداربوین به حهقمان زانیوه دژایهتى گهندهڵى بکهین، داکۆکیمان له حوکمڕانى تهندروست کردووه، بۆیه ساردوسڕى کهوتۆته نێو ئهو دوو بهرهیه.

جا دهسهڵاتیش ئهو برادهرانهى پارتى و یهکێتى ناوه ناوه بهشێوهیهک ههوڵیانداوه پێگهى خۆیان قایمتربکهن بهتهزویر بوبێت به چاوسورکردنهوهو ههڕهشه بوبێت، لهم ئاخیرهشدا ئهم دۆسیه هێنرایه پێشهوه بهرانبهر به کۆمهڵى ئیسلامى دواى ئهو ههموو ساختهکاریهى لهدهنگى خهڵک کرا بهوهشهوه نهوهستان هاتن کۆمهڵێک تۆمهتیان بۆ دروستکردین.

ئێمه قهناعهتمان به توندوتیژى نییه، کاتى خۆى که کۆمهڵى ئیسلامیمان راگهیاند ئهوه بوه که سیاسهتێکى رونمان لهکوردستاندا ههبێت، بۆ مامهڵه کردن لهگهڵ لایهنه سیاسیهکان و پرسه سیاسییهکان، لهگهڵ وڵاتانى دهوروبهر.

مهسهلهى مامۆستا سهلیم شوشکهیى لهشوێنى خۆى ماوهتهوهو دادگا فهرمانى ئامادهبونى لهدادگا پێکراوه و نهچێت دهستگیر دهکرێت، ئێستا ئێمه کادرێکمان گیراوه بهناوى عهبدولحهمید لهگهڵ کوڕهکهى، ئێمه بهدهزگا فهرمیهکانمان راگهیاندووه که کادرى ئێمهیهو تهزکیهى دهکهین، زوڵم دهکهن که تۆمهتى ناحهقى بهرانبهر بکهن لهکاتێکدا که 50 کهسى تر دهستگیرکراوه بهس تهنها باسى کادرهکهى کۆمهڵ دهکرێت، لهنێو 50 کهس که بهگومانى روداوهکهى بیناى پارێزگا دهستگیرکراون بۆ بهس ناوى کادرێکى ئێمه دههێنرێت، پێیان راگهیاندوین که شتێکى ئهوتۆنییه، بهڵام وهڵامى رهسمیمان وهرنهگرتووه تهحقیقى سهرهتایى دهرکهوتوه که کادرهکهى کۆمهڵ پهیوهندى بهو کهسانهوه نهبووه.

هاوڵاتی:ئهگهر کێشه لهنێوان کۆمهڵو پارتى ههبێت باس لهوه دهکرێت که ئێوه نێوهندگیرى دهکهن؟

عهبدولستار مهجید: ئێمه کهسمان نێوهندگیریمان نهکردووه چونکه من بهشێکم لهسهرکردایهتى کۆمهڵو ههمومان یهک سیاسهتمان ههیه و لهمامهڵهکردن لهپهیوهندیکردن یهک قهناعهتمان ههیه، لهگهڵ برادهرانى پارتى پهیوهندیمان له ئاستێکى لاوازدایه و ساردو سڕهو نایشارمهوه، بهڵام لهگهڵ ئهوه نهبوین لهم کوردستانهدا بین و پهیوهندیمان نهبێت لهگهڵ لایهنهکانى ههرێمدا، بهداخهوه ئێمه له حکومهت بوین زوڵم بهرانبهر کادیرهکانمان دهکرا و دوکادیرمان گیرا بۆ ماوهى شهش مانگ، ناڕهحهته قهناعهت به کادرو ئهندامانى خۆت بکهین که بتهوێ پهیوهندییهکى دروست لهگهڵ ئهم حیزبه بکهیت.

که له حکومهتیش نهماوین ئهو ههموو تهزویره کراوه بهرانبهر به کۆمهڵ کراوه، ئێمه لهبهرهى خهڵکى ههژارو مهزڵوم بووین مهعقوله تهنها لهههولێر نزیکهى 50 ههزار دهنگ کهمبکهین لهههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا، یانى هیچ کهسێک بڕواناکات که ئهمه دهنگى کۆمهڵ بێت و ههموو کهسێک دهزانێت که فێڵ له کۆمهڵ کراوه.

هاوڵاتی: مهلا ئیسماعیل سوسهیى هیچ پهیوهندییهکى به کۆمهڵى ئیسلامییهوه ههبووه؟

عهبدولستار مهجید:هیچ پهیوهندییهکى به کۆمهڵهوه نهبوهو له ئێمهشهوه نزیک نهبووه.

هاوڵاتی : ئهگهر بهبهڵگه ئهندامێکى ئێوه پهیوهندى بهم روداوهى ههولێر یا ئهوهى «پارتى» دهیڵێت که پهیوهندی کادیرێکتان به «داعش»هوه، ههبێت چ بریارێک دهدهن؟

عهبدولستار مهجید :ئهگهر بهڵگهههبێت و بسهلمێندرێت له دادگایهکى بێلایهنى سهربهخۆدا دادگایى بکرێت پارێزهرێکى بۆ بگیرێت و حهقى بهرگریکردنى ههبێت لهخۆى، ئهگهر بهسهریدا ساغبوهوه ئێمه وهک کۆمهڵ یهک زهڕه بهرگرى لێناکهین.

هاوڵاتی:پارتى ئێستا قسه لهسهر سۆران عومهر دهکات که سکاڵاى یاسایى لهسهره، ئهمهش لهچوارچێوهى فشارى دهسهڵاتدایه بۆ سهر کۆمهڵ؟

عهبدولستار مهجید: ئێمه داکۆکى لهم بابهته دهکهین، ئهوهش بهتۆمهتى ناڕهوا دهزانین لهم قۆناغهدا، ئهوهش یهکێک لهو کارانهیه که ههوڵدانه بۆ عهیبدارکردنى کۆمهڵى ئیسلامى.

هاوڵاتی: پێتانوانیه ئهم دۆسیه جیاوازانه که بهرانبهر کۆمهڵ دهجوڵێندرێن گرفتان بۆ ههڵبژاردنهکان دروست ناکات؟

عهبدولستار مهجید: دهمهوێ ههموولایهک دڵنیابکهمهوه که ههموو تۆمهتانهى که دهکرێن با ههموو لایهک بزانن که زۆر بێ باکین و زۆر بێمنهتین ئهوه من له ههولێرم ئێمه نه چاواشهکارى نه ساختهکاری و فێڵکردن لهدهنگى خهڵک هیچى ئهوانه پاشهکشهمان پێناکات له پرۆژهى چاکسازى پشتگیرى کردن له هاوڵاتیانى ههژارو زوڵملێکراو، ئێمه بهردهوام دهبین و سورتر دهبین لهسهر ههڵوێستهکانمان، ئهوهش ماناى ئهوه نیه که بڕوامان به پهیوهندى سیاسى نهبێت، کهس هێندهى کۆمهڵ باجى نهداوه لهسهر ههڵوێستهکانى، بروامان به پهیوهندى تهندروست ههیه لهگهڵ سهرجهم لایهنهکاندا که پێکهوه هاوکارو خزمهتکارى هاوڵاتیانى خۆمان بین.

هاوڵاتی: که پهیوەندى ئێوهو پارتى ساردوسڕه ناتوانن کۆببنهوه؟

عهبدولستار مهجید: ئێمه وهک کۆمهڵ مهرجمان ههیه، لهکاتى تهزویرو ساختهکارى بتهوێ ئێمه کۆببینهوه ئێمه قهناعهتمان پێى نییه و لهم بارودۆخه زهمینه گونجاو نییه بۆ کۆبونهوهى هاوبهش لهنێوان ئێمه و پارتیدا بێگومان، دهبێت ئهم وهزعانه ئاسایى بکرێنهوه گرژییهکان نههێڵدرێت، ئهگهر کادرى من تێوه گلاوه با بهپێى یاسا دادگایى بکرێت و سزاى خۆى وهربگرێت، کۆمهڵى ئیسلامى مافى خۆیهتى قهرهبوى بۆ بکرێتهوه، به چ بڕیارێک کادرى من تۆمهتبار دهکهی به پهیوهندى لهگهڵ داعش ههبێ لهکاتێکدا نه تهحقیق کراوه نه رونبۆتهوه.

پاشان قسهمان لهسهر بهڕێوهبردنى ههرێمى کوردستان ههیه، ئاخر حکومهت بهم شێوهیه بهرێوه ناچێت، خهڵک حهقى ئهوهى نیه قسهبکات، دهبێت ئیش بۆ خهڵک بکرێت و حهقى خهڵک بدرێت.

هاوڵاتی: ئهمه شهڕى سارده لهنێوان ئێوهو پارتیدا، که تۆمهتبار دهکرێن نزیکن له ئێرانهوهو دورن له تورکیاوه؟

عهبدولستار مهجید: لێت ناشارمهوه، له زۆر روهوه ئهگهر وابێت ئێمه خۆمان له تورکیا به نزیکتر دهزانین، ئێمه نه لهبهرهى ئێران و تورکیاین له بهرهى حهق و گهلین.

هاوڵاتی: لیستى بهرهو ئیسلاحى یهکگرتو بزوتنهوه پێکهێنراوه، دهوترێت ئێوه لهگهڵ لیستى ئیسلامى نهبوون؟

عهبدولستار مهجید : ههرگیز لیستى ئیسلامیمان رهتنهکردۆتهوه، کاتى خۆى گفتوگۆکان لهنێوان ههرسێ لامان بهوه گهشت زهمینه گونجاو نییه لیستێکى بهو شێوهیه دروست بکهین.

قۆناغێک ههبوه یهکگرتوو پێى باش نهبوه، قۆناغێک ههبووه ئێمه پێمان باش نهبوه یان ههردولامان به باشمان نهزانیوه لیستى ئیسلامى ههبێت، ئهوهى ئهمدواییه برایانى یهکگرتوو قسهیان لهگهڵ من و برایانى تردا کرد داوایانکرد، وتم ئێمه پێمانباشه بهڵام کۆمسیۆن سێ رۆژ ماوهى ماوه ئایا بهم سێ رۆژه تهفاهوم دهکهین، ئێمه قهناعهتمان وابوو بهرهیهکى فراوانتر دروستبکهین، بهرهى نیشتمانى و گهل و دژه گهندهڵى دروست بکهین، بۆیه به سێ رۆژ فریانەکهوتین و لیستهکهیان پیرۆز بێت و پێمانوتن که ئهوهمان پێ نهفرۆشرێتهوه و ئیستیفزاف بکرێن که ئهمه لیستى ئیسلامییه و ئهوهى ئێمه شتێکى تره.

لیستى ئیسلامى بهتهنها به کۆمهڵو یهکگرتوش دروستنابێت، دهبێت بزوتنهوهو خهڵکى سهلهفى و سۆفى تێدا بێت ئهوکات دهبێته لیستى ئیسلامى.

هاوڵاتی: ئارام قادر له چاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ هاوڵاتی وتى «گۆڕان و کۆمهڵ لهگهڵ پێکهێنانى لیستى هاوبهش نهبوون» ئێوه قسهتان چییه؟

عهبدولستار مهجید: ئێمه لهگهڵ ئهو هاوپهیمانێتیه بوین و شاهیدیشم ههیه، ئهو کهسایهتیهى که پێى خۆش بوو ئهم بهرهیه دروستبکرێت کاک مهسعود عهبدولخالق بوو لێدوانى رهسمیشم لهسهردا لهکهناڵى ئاسمانى پهیام، کاتى خۆى که لیستى نیشتمانمان بۆ کهرکوک دروستکرد ئێمهى تێدا نهبوینایه ئهوانى تر رێکنهدهکهوتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار