ئه‌و فراکسیۆنانه‌ى بایکۆتی کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانیان کرد; هه‌ڵوێستیان چیده‌بێت

"جەلال پەرێشان داواى لێبوردن نه‌کات هه‌ڵوێستى توندترمان ده‌بێت"

3 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حەسەن

په‌رله‌مانتاران رایده‌گه‌یه‌ننن چاوه‌ڕوانى داواى لیبوردنى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتین داواى لیبوردن بکات و شکۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌رێته‌وه‌ و په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتوو رایگه‌یاند:" هه‌َلوێستى توندترمان" ده‌بێت.

سێ شه‌ممه‌ى رابردوو حه‌وت فراکسیۆنى ناو په‌رله‌مانى کوردستان  که‌ زیاتر له‌ 54 په‌رله‌مانتارن بایکۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانیان کرد داواده‌که‌ن په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى داواى لیبوردن بکات و "شکۆ بۆ په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانى کوردستان" بگه‌رێته‌وه‌.

 ئەو فراکسیۆنانە رایانگەیاندوە، کە پاراستنى شکۆى پەرلەمان ئەرکێکى پیشەیی و ئەخلاقییە پێویستە لە ئاست پاراستنى ئەو شکۆیەدا بن و نابێت هەڕەشەکردن بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێک ببێتە هۆی سوکایەتیکردن.

داواشیان کردوە ئەو پەرلەمانتارەى پارتى بە راشکاوی لەناو دانیشتنى پەرلەماندا داوای لێبوردن لە پەرلەمان و خەڵکى کوردستان بکات بۆ ئەوەى دۆخى  دانیشتنەکانى پەرلەمان ئاسایی بێتەوە.

ئاشنا عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆران له‌ لێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت:"سوپاسی هه‌موو فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین که‌ پشگیریان کردین  راسته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارى ئێمه‌ کراوه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ په‌رله‌مانتارێکه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵکو په‌یوه‌ندى به‌ هه‌موو خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ یه‌ که‌ بێرێزى کراوه‌ و به‌و پێیه‌ى په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م خه‌ڵک ده‌کات".

په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆران جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌:" ده‌بێت شکۆ و قورسایى بگه‌رێنێته‌وه‌  بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ و که‌به‌داخه‌وه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى پشکى شێریان به‌رده‌که‌وێت له‌ بێ ئه‌رزشکردن له‌و بیریزیه‌ى که‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و خه‌ڵک کراوه‌".

به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژى سێ شه‌ممه‌، په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ده‌کات.

ئاشنا عه‌بدوڵا، وتیشى:" له‌کاتى ئاسایشدا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌ دواخراوه‌، به‌ مانگ ده‌رگاى په‌رله‌مان داده‌خرێت کۆبونه‌وه‌ ناکرێت چه‌نده‌ها جاری دیکه‌ وا کراوه‌ بۆیه‌ نازانرێت ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش ده‌کرێت یاخود نا".

ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه‌:" پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌وت فراکسیۆنه‌که‌ هه‌ڵوێستى دیکه‌یان ده‌بێت و وتى:"له‌ ئه‌گه‌رى داواى لیبوردن نه‌کردنى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا هه‌ڵوێستى دیکه‌مان ده‌بێت".

شێرکۆ جه‌وده‌ت،  په‌رله‌مانتارى یه‌کگرتوو، له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌یاننامه‌که‌ له‌ 54 په‌رله‌مانتاره‌ و ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیمان کردووه‌ و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى بیریزیان کردووه‌ ده‌بێت داواى لیبوردن بکه‌ن".

 ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یاندا "هه‌لوێستى توندترمان "ده‌بێت.

رێبوار عه‌بدولره‌حمان، په‌رله‌مانتارى پارتى، له‌ لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دانیشتنى په‌رله‌مانى هه‌فته‌ى داهاتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى و یاسایى دانیشته‌کان به‌ریوه‌ ده‌چێت".

ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد  گرژیه‌کان کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌کانى داهاتوو وتى:" گرژیى و ئاژاوه‌کان به‌هیچ شیوه‌یه‌ک کاریگه‌رى ناکاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان به‌ریوه‌ نه‌چێت و له‌هه‌فته‌ى چاوه‌رین به‌رنامه‌ى تازه‌ى راگه‌یه‌نرێت و ته‌وه‌رى تازه‌ گفتوگۆ ده‌کرێت".

 په‌رله‌مانتارانى پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانى، یه‌کێک بون له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى پارتى له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا مانه‌وه‌ و بایکۆتیان نه‌کرد.

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، په‌رله‌مانتارى پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانى به‌هاوڵاتى وت:" بایکۆت کردن  له‌ناو هه‌موو په‌رله‌مانێکدا روده‌دات و شتێکى کاتییه‌".

 په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى گه‌شه‌پێدانى تورکمانى ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه‌:" حزبه‌ سیاسیه‌کان و لایه‌نه‌کان نابێت روداوى بچوک و هۆکارى بچوک  بکرێته‌ بایکۆت و کۆبونه‌وه‌کان دابخرێت، بایکۆت کردن له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتیمانى و گرنگه‌کان ده‌کرێت بۆیه‌ ده‌بێت له‌ کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وا بین و تا پرسه‌ گرنگه‌کان تاوتوی بکرێت"

هەرچەندە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەلال پەرێشان وتی:"شتی وام نەوتوەو بوختانم بۆکراوە".هاوکات هه‌ر دوا به‌دواى گرژیه‌کانى ناو په‌رله‌مان گرته‌ ڤیدیۆى جۆراو جۆر بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ جه‌لال په‌رێشان په‌رله‌مانتارى پارتى "سوکایه‌تى"به‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆران کردووه‌.

 رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ڕۆژى دواتر رایگه‌یاند:" بە هیچ شێوەیەک گوێم لە جنێو نەبووە لەلایەن جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دانیشتنەکەی دوێنێ".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "قسەی نەشیاو و جنێو لە هیچ پەرلەمانتارێک قبووڵ ناکرێت، بەڵام گوێم لە هیچ جنێوێک نەبووە، ئەگەر لە کاتی رووداوەکە پەرلەمانتاران راستەوخۆ پێیان گوتبام، لێپێچینەوەمان لەو قسەیە دەکرد".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار