سعودیە و بەحرەین داوا دەكەن باڵیۆزی لوبنان لە وڵاتەكانیان بكشێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سعودیە و بەحرەین داوا دەكەن باڵیۆزی لوبنان بەزوترین كات لە ماوەی (48) كاتژمێردا لە وڵاتەكانیان بكشێنەوە.
ئەمرۆ شەممە،30ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو لێدوانە نابەرپرسانەی (جۆرج قەرداحی) وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، هەروەها بەهۆی پابەندنەبوونی بەیروت بە ڕێككەوتننامەكەی نێوانیان و ڕادەستنەكردنەوەی داواكراوان، باڵیۆزەكانیان لە بەیروت دەكشێننەوە.لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە داوا لە باڵیۆزی لوبنانیش دەكات بەزووترین كات لە ماوەی (48) كاتژمێردا لە سعودیە بكشێنەوە.
جێگەی باسە (جۆرج قەرداحی) وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان كە هاوكات پێشكەشكاری بەرنامەیەكە، لە ئەڵقەیەكی بەرنامەكەیدا بەتوندی ڕەخنەی لە سعودیەو ئیمارات گرت بەهۆی هێرشكردنیان بۆ سەر یەمەن، ئەمەش توڕەبوونی سعودیەی بەدوای خۆیدا هێنا.

