کەشناسی هەرێم: باران و هەورە بروسكە بەردەوام دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:' بۆ ئەمڕؤ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت".
ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و هەندێک جار هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ''پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 24 پلە، سلێمانی 20 پلە, دهۆک 21 پلە، هەڵەبجە 22 و کەرکوک 26 پلە.
لە هەفتەی رابردووەوە کەشناسی هەرێم و عێراق بڵاویانکردەوە، پێشبینیدەکرێت ئێوارە رۆژی هەینی بارانبارین دەستپێبکات، لە دوێنێەوە ئاسمانی هەرێم هەوراوی بوو دواتر لە عەسرەوە نمەباران دەستی پێکردو لەشەودا رێژەی باران بارینەکە زیاتربووە.

