دابان محەمەد: سکاڵاکەی باشماخمان بردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردبووین، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی دادوەرو سەلماندنی بەڵگەکانی ئێمە، سکاڵاكه‌ر سکاڵاکەی ڕەتکرایەوەو دۆسیەکەش لەبەرژەوەندی ئێمە داخرا. 

ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەم2021، دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، "دوای ئەوەی کاری قاچاخچێتیمان لەدەروازە سنورییەکان ئاشکراکردو ڕامانگەیاند، لەسەر بونی کاری قاچاخی لەدەروازەی باشماخ، وەزیری دارایی مینحەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخی بڕیووە، دەشڵیت، بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین، بۆ سەلماندنی قسە و لێدوانەکانمان، لەبەردەم دادوەری دادگایی لێکۆڵینەوەی پێنچوێن ئامادەبووین و بەڵگەکانمان خستەڕوو.''

باسیلەوەشکردووە، ''دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی دادوەر و سەلماندنی بەڵگەکانی ئێمە،  سکاڵاکەر،  سکاڵاکەی ڕەتکرایەوە و دۆسیەکەش، لەبەرژەوەندی ئێمە داخرا.''

ئەوەشیختەڕوو، ''ھەمولایەک دڵنیا دەکەینەوە، ئەوەی وتومانە، لەبەر ڕۆشنایی بەدواداچونی ورد و بابەتیانە و زانیاری ڕاست و دروست بووە، لە پاێناو بەرژەوەندی گشتی بووە، بۆ ئەمەش ساڵی ڕابردوو کۆی دۆسیەکانمان ڕادەستی داواکاری گشتی و لایەنەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە کردوە.''

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار