هەپەگە شەهیدبونی گەریلایەكی بە چەكی كیمیایی ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە ناسنامەی شەهیدبونی گەریلایەکی بەناوی  تێکۆشەر زاگرۆس ڕاگەیاند کە بەهۆی چەکی کیمیایی سوپای توركیاوە لە مەیدانی وەرخەلێ شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی گەریلایەک کە بە چەکی کیمیایی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوە شەهیدبووە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، سوپای توركیا  لەبەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانێ بەرەوپێش بچێت، بۆيە هەموو تەکنەلۆژیاکانی بەکاردێنێت، ١٠/١٠/٢٠٢١ بە سەختی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهری بۆردوومان کرد، لەئەنجامی ئەم هێرشەدا (تێکۆشەر زاگرۆس) شەهید بوو.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی 26ی مانگ، هێزەکانمان بە چالاکی تەقەمەنی لە سوپای توركیایاندا، لەو چالاکیەدا لانی کەم سەبازێك كوژرا و  چەند سەربازێكیش  برینداربوون، پاش چالاکییەکەش  سوپای توركیا بە هێلیکۆپتەر بریندارەکانیان لەناوچەکە گواستەوە.

هەفتەی ڕابردوو، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بڵاویكردەوە، تەنها لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٢٣ جار چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە دژ بە گەریلا بەکارهاتووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار