وەزیری ناوخۆی تورکیا: هیچ کەسێک نەیتوانیوە پێمان بڵێت ئێرە کوردستانە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند:" "لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە هاکاری، لە تونجەلی لە بەرزایی سێ هەزار پێدا، سەردانی ئەو رۆڵانەمان دەکەین کە ئێشکگرن. دەڕۆینە ناو هاووڵاتیانەوە. هیچ کەسێک لە کاتی گەڕانمان بە ناو هاووڵاتیاندا پەنجەی لە ئێمە رانەوەشاند و نەیتوانی بڵێت ئێرە فڵان شوێنە، یان ئێرە کوردستانە".

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پارێزگای تۆکات رەخنەی تووندی لە ئاکشەنەر گرت بەوەی بەرپەرچی ئەو ئەو هاوڵاتیەی نەداوەتەوە. سۆیلو وتی، "لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە هاکاری، لە تونجەلی لە بەرزایی سێ هەزار پێدا، سەردانی ئەو رۆڵانەمان دەکەین کە ئێشکگرن. دەڕۆینە ناو هاووڵاتیانەوە. هیچ کەسێک لە کاتی گەڕانمان بە ناو هاووڵاتیاندا پەنجەی لە ئێمە رانەوەشاند و نەیتوانی بڵێت ئێرە فڵان شوێنە، یان ئێرە کوردستانە."

لەکاتێکدا مێراڵ ئاکشەنەر پێشتر لە ساڵانی 90 کاندا ماوەی نزیکەی شەش مانگ وەزیری ناوخۆی تورکیا بووە، پێشتر لەلایەن سولەیمان سۆیلو دەستەواژەی [وەزیری راهێنراو]ی بۆ بەکارهێنرا کە ئەمە ناڕەزایی ئاکشەنەری لێکەوتەوە. ئاکشەنەر لای هاونیشتمانیان لە سێرت باسی لەوەش کرد و رەخنەی لە سۆیلو گرت.

سولەیمان سۆیلو کە رووی دەمی لە ئاکشەنەر بوو رایگەیاند، "ناتوانیت بڵێیت لەبەر یەکێتیی ئەم وڵاتە چۆن قسەیەکی وەها دەکەیت؟ ناتوانیت بڵێیت تۆ چۆن هەڵوێستیکی وەها نیشان دەدەیت؟ هەروەک چۆن نەتتوانی بەو 10 باڵیۆزە بڵێیت سنوورتان بزانن، بە هەمان شێوە دوێنێ بەرامبەر ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر یەکێتیی ئەم وڵاتە، لاڵ بوویت لاڵ! بێدەنگ بوویت و نەتتوانی هیچ بڵێیت، بۆچی؟ حسابی هاوپەیمانییەک دەکەیت بۆ ساڵی 2023؟"

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار