ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە راگیرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوه‌وه‌، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە راگیرا و سبەینێ‌ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێ.

 سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ب. گشتی رەگەزنامە بۆ مانگی 10 ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌‌ فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هەولێر كرایه‌ پشوو.

 بەهۆی ئەوەی بڕیاری تەمویل و خەرجکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی لە هەولێرەوە بۆ هەموو شوێنەکان و پارێزگاکان دەنێزدرێ، بۆیە مووچەی ناوخۆ و ڕەگەزنامە سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ده‌درێ

 شەوی ڕابردوو، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و لافاوەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن زیانی بە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر گەیاندووە، بۆیە بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقامەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە گشت دامەزراوەکانی حکوومەت لە سنوری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار