کۆشکی سپی ناوه‌ڕۆکی کۆبونەوەی بایدن و ئەردۆغان بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. کۆشکی سپی رایگەیاند:" باسیان لە پرۆسەی سیاسی سوریا، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان و هەڵبژاردنەکانی لیبیا کردووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، له چوارچێوه‌ی دیداره‌كانی لوتكه‌ی G20 كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی نوڤۆلا به‌ڕێوه‌ده‌چن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبونەوە، بەرلە كۆبونه‌وه‌كه و له میانی وێنه گرتنه‌كاندا، رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكی پرسی "پلانتان هه‌یه F-16 بده‌ن به توركیا؟" سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له وه‌ڵامدا وتی، "پلانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌یه".
بایدن جەختی لە پەیوەندیی تورکیا و وڵاتەکەی لەبواری بەرگریدا کردووە، بەڵام نیگەرانییەکانی وڵاتەکەیشی لەسەر دەستخستنی سیستمی ئێس 400 ـی روسی لەلایەن تورکیاوە بە ئەردۆغان وتووە.

