حكومەت بودجە بۆ تەواوكردنی هەشت پڕۆژە تەرخاندەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رازامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕە بودجەی تایبەت بۆ تەواو كردنی هەشت پڕۆژە لەهەموو شارەكان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021،  نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی وەزارەت بڵا,كراوەتەوە و تیایدا ئەوە رونكراوەتەوە ئەو پرۆژانە هەر یەكەی بەپێی تێچوەكەی مانگانە بڕە پارەكەی بۆ تەرخاندەكرێت تا تەواو بونی.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە:"، ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌كاتێكدا ده‌بێت كه‌ به‌زوترینكات كۆمپانیاكه‌ ده‌ستبه‌كاربێته‌وه‌ له‌ "پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان" به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له‌ پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار