بەشیر حەداد: پۆستی سه‌رۆک کۆمار مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی و یەکێتی یه‌کلابێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"  ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی  و یەکێتی دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە".

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی  و یەکێتی  دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ئێمە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه پێوسته ھەموو لایەک رەچاوی راستى و ئەمانەت بکەن له گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵدا.

دەقی روونکردنەوە:

روونکردنەوەیەک لە د.بەشیر حەدادەوە

لە لێدوانێكمان بۆ میدیایەکی عيراقى، ئاماژەمان بەوەدابوو کە به بۆچونی ئێمە ئەگەری ئەوە هەیە لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا گۆڕانکاری بکرێت و کەسانی دیکەیان بۆ دیاری بکرێت.

سەبارەت بە سەرۆکایەتی کۆماریش ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو پۆستە مافی کوردە و دەبێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کەسێكی بۆ دیاری بکرێت و ئەوەش تاوەکو ئێستا یەک لایی نەکراوەتەوە و کەسیشی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە پێویستی بە رێکەوتن هەیە لە نێوان ئەو دوو هێزە سەرەکییە، بەڵام بەداخەوە ژمارەیەک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بە بێ رەچاوکردنی کاری میدیایی، لێدوانەکەی بەندەیان بەجۆرێکی دیکە گواستەوە کە گوایە ئاماژەم بەوەداوە سەرۆکی کۆماری ئێستای عێراق ئەوە پۆستە وەرناگرێتەوە.

ئێمە لێرەوە هەموو ئەو جۆرە لێدوانانە رەتدەکەینەوە و رایدەگەیێنین كه پيوسته ھەموو لایەک رەچاوی راستى و ئەمانەت بکەن له گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی ھەواڵدا.

د.بەشیر خەلیل حەداد
٣١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار