سەرۆکی هەرێمی کوردستان يارمه‌تی لێقه‌وماوانی لافاوەکەی هەولێر دەدات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى له پارێزگارى هه‌ولێر پرسیوە و گوێبيستى رێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره حكومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌دواداچوونى بۆ زيانه‌كانى لافاو له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه كرد. دەڵێت، لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخ و هه‌واڵى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانى له پارێزگارى هه‌ولێر پرسیوە و گوێبيستى رێكاره‌كان و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره حكومييه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و لێقه‌وماواندا بوو.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواداچوونى مه‌يدانى بۆ شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى لافاو ده‌كات و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانى را‌سپاردووه بۆ هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌ومان و دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان." هه‌روه‌ها رايگه‌ياند کە "خۆشبه‌ختانه" هيچ زيانێكى گيانى له لافاوه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك له‌سه‌ر شوێن و قه‌باره‌ى زيانه‌كان و دۆخه‌كه به‌گشتى، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پرسين و به‌دواچوونى دۆخى لێقه‌ومان و زيانمه‌ندان و ئاماده‌يييان بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنيان.
بەهۆی لێزمە بارانەوە، رۆژی شەممە 30-10-2021، لافاوێکی زۆر لە چەند ناوچەیەکی هەولێر هەستا و زیانی زۆری ماددیی لێکەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی پێگەیشتووە شاری زێڕینە. هاوکات زیانی ماددی بە هاونیشتمانیان لە مەلائۆمەر، گوندی کۆری و شارەدێی کۆڕێ لە پیرمام کەوت.

