ئەڵمانیا 23 پەنابەری عێراقی لە سنوری پۆڵەندا دەستگیر دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەڵمانیا ڕایگەیاند:" پۆلیسی فیدڕاڵی 23 کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچی لە سنوری وڵاتەکەی و پۆڵەندا دەستگیکردووە و لەناویاندا منداڵیش هەیە و خێزانیش هەیە". 

ئاژانسی هەواڵی DWی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، پۆلیس توانیویەتی 23 کۆچبەری عێراقی و دوو قاچاغچی دەستگیربکات لە سنورەکانی نێوان ئەڵمانیاو پۆڵندا، کە لەنێوا گیراوەکاندا خێزان هەیە.

باسی لەوەشکردووە، لەکاتی پشکنینی رۆتینی بارهەڵگرێكدا ئەو کۆچبەرانە دەستگیرکراون کە چەند منداڵێکیشیان لەگەڵ بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەرجەمی کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون و قاچاغچییەکانیش سووری بوون و لەکاتی هەڵکوتانەسەر بارهەڵگرەکە شۆفێرەکە و هاوڕێکەی رایانکردووە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار