ئه‌ردۆغان: پشتگیری ئەمریکا بۆ کورد بەردەوام نابێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند کە پشتگیری ئەمریکا بۆ چەکدارەکانی کورد لە سوریا بەردەوام نابێت وەک ئەوەی تا ئێستا ئەو کارەی کردووە.
ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە شاری رۆما لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی: "پەکەکە لە سوریا هێشتا چەک لە ئەمریکاوە وه‌رده‌گرن و ئێمەش له‌و كاره نیگەرانین".
لەبارەی دیدارەکە لەگەڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان وتی: "من لە نیگەرانی خۆمان داوه ئەمریکا لەسەر ئەو پشتیوانییە سه‌ربازییه‌ی پەکەکە وەریدەگرێت لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل".
سەرۆکی تورکیا وتیشی: "پێموایە ئەم پرۆسەیە کە تا ئێستا بەردەوام بووە، دواتر بەم شێوەیە بەردەوام نابێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
