ھاتووچۆی عێراق: یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە رێککەوتنی ڤیەننا ھاتووە و جیهانییە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ھاتووچۆی عێراقی ڕایگه‌یاند:" یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە رێککەوتنی ڤیەننا ھاتووە و زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە". 

بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق یەکبخرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی ئەڵمانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ھەڵدەستێت بۆ سەرتاسەری عێراق دروست دەکات و ژمارەکانیش بە ئینگلیزی دەنوسرێت و بۆ ھەر تابلۆیەکیش 30 ھەزار دینار لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق دەڵێت، یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەنھا لە عێراق نییە، بەڵکو زۆربەی وڵاتان جێبەجێیان کردووە، چونکە ئەو بابەتە دەکەوێتە ناو رێککەوتنی ڤیەننا، کە وڵاتانی پابەند کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە جۆرێک ژمارەکەی روون بێت و بە زمانی ئینگلیزی نووسرابێت و لەبری ناوی پارێزگا ژمارە و کۆدی تایبەت دابنرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەگەر ئەو سیستمە جێبەجێ بکرێت، لە کاتی چونەدەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ وڵاتانی دەرەوە، پێویست بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار