وەزارەتی دارایی: سبه‌ینێ وه‌زاره‌تێك‌و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك موچه‌ وەردەگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تێك‌و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك موچه‌یان پێده‌درێت".

​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"  سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان‌و كه‌سوكارى شه‌هیدان‌و زیندانیانى سیاسى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى‌و به‌رگرى‌و فریاكه‌وتن‌و لیواكانى نه‌وت‌و گاز دابه‌شده‌كرێت".

هەرچەندە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و نەوت و غاز دابەشبکرێت، بەڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی پشوو له‌ شاری هه‌ولێر، مووچه‌ی هیچ شوێنێك دابه‌ش نه‌كرا.

رۆژی چوارشەممەی‌ رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی دارایی کرد بە ئامانجی دابەشکردنی مووچە داھاتی بەردەستی حکومەت بخرێنە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی، ھەر کاتێکیش 200 ملیارەکە گەیشت مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێن.

زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌ دابه‌شكردنى موچه‌ له‌هه‌رێم ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا ته‌نها سێ وه‌زاره‌ت به‌ته‌واوى موچه‌یان وه‌رگرتوه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار