سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان: من بەرهەمی ڕێکخراوەکانی ژنانم

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

 سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند:" کە لە هەرێمی کوردستان تا ئەوەندەی دەچێتە شوێنێک پشتیوانیی ژن دەکەن، دواتر لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی بەجێی دێڵن". دەڵێت:":"من بەرهەمی ڕێکخراوەکانی ژنانم".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، لە میانی فێستیڤاڵی میدیایی دەنگەکەمان، لە شاری هەولێر بەڕێوەدەبرێت، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی  کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد.

لە وتارەکەیدا ڕێواز فایەق، وتی: هیوادارم ئەو بابەت و توێژینەوانەی لەم فێستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ژنان، چارەسەر کەربن و تەقلیدیی نەبن.

وتیشی: دۆزی ژنان بابەتێکی جیهانییە، بەڵام لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیایی،  ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگیی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر و لە شارێک بۆ شارێکی تر دەگۆڕێت.

هەروەها، وتی: دۆزی ژنان پەیوەستە بە وەبەرنەهێنانی توانا و وزەی نیوەی کۆمەڵگە، کە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنییە، کاری لەسەر بکەن.

وتیشی: من بەرهەمی کارەکانی ڕێکخراوەکانی ژنانم.

سەرۆکی پەرلەمان زیاتر تیشکی خستە سەر دۆخی ژنان لە هەرێمی کوردستان و وتی: کاتێک دێینە سەر دۆزی ژن، لە بەرامبەر ڕای گشییی کەس ناڵێت دژین، ئەوانەی خۆیان بە پشتیوانی ژن دەزانن، دەستمان دەگرن، تا دەمانبەنە شوێنەکە، دواتر بەجێمان دێڵن هەوەرها، ئەوانەی باوەڕیان بە بابەتەکانی ژنان هەیە، لە بەرامبەر لێشاوێک لە ناحەقیی، بە جێمان دێڵن.

رێواس فایەق داواشیکرد، کاتێک هاوکاریی ژنێک دەکەن، تەنیای مەکەن، ئەگەر زانیتان سەرکەوتوو نییە، پێی بڵێن.

سەرۆکى پەرلەمانى هەرێم باسی لەوەش کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییرکان ڕۆژانە دەیان هەزار جنێو بەرامبەر بە ژن بەکاردێت، پیاوەکان لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن، جنێو بە ژن دەدەن، بۆ ژن و بۆپیاویش شەڕکردن بە تەنیا سەختە بۆیە دەبێت ئەوانەی بە ڕاستیی باوەڕیان بە تواناکانی ژنان هەیە، دەبێت لە سەنگەرێکدابن.

لە کۆتاییدا ڕیواس فایەق سەرۆکى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان داوای کرد، میدیا بخەنە خزمەتی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار