كارەبای سلێمانی چەند رێگایەك بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا دەداتە هاوڵاتیان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى چەند رێگایەد بۆ كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا بۆ هاوڵاتیان دەخاتە روو و داوا دەكات جێبەێبكەن و دەڵێت:" بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كان و پارەیەکی کەمتری کارەبا بدەن بە حکومەت دەبێت ئەم رێگایانە لەبەرچاو بگریت".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌می 2021، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بۆ ئەوەى کارەبا بەفیڕۆ نەدەیت و پارەى کارەبات کەم بۆ بێتەوە لە بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كان دەبێت كه‌سێكی به‌رپرس دیاریبکەیت له‌جێبه‌جێبه‌كردنی رێنماییه‌كانی كاره‌باو له به‌فیرۆنه‌دانی كاره‌با، هەروەها هه‌روه‌ها كوژاندنه‌وه‌ی ئامێره كاره‌باییه‌كانی وه‌ك سپلیت له‌كاتی بارزۆری كاره‌باداو دڵنیابون له‌كاركردنی كۆنترۆڵی ساردكه‌ره‌وه‌كان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی سپلیت و ساردكه‌ره‌وه‌كان".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پێویسته گلۆپ و ئامێره ساردكه‌ره‌وه‌كان به‌جیا كۆنترۆڵ بكرێن و بكوژێنرێنه‌وه، هەروەها چاککردنەوەی (سیانە)ی سه‌رجه‌م ئامێره كاره‌باییه‌كان بكرێت لەگەڵ هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی دیواری عازل، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره گڵۆپانه‌ی كه كاره‌با كه‌م سه‌رف ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بیناكان.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕو، ته‌لاره به‌رزه‌كان پێویسته پلیكانه‌ی كاره‌باییه‌كان ئامێرێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویست ئیش بكات و هه‌ڵواسینى پۆسته‌رى رێنمایی به‌فیرۆنه‌دانى كاره‌با له‌ناو بازاڕدا بونی هەبێت، بۆ زانیارى هەموانیش نرخى کارەباى بازرگانى کیلۆواتى بە (157) دینارە.

