ئەمریکا: هەرگیز كاتی سەرهەڵدان و كۆتایی كۆرۆنا نازانرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند:" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەمان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەین، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت".

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تشرینی دووه‌می 2021، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە" ڕەنگە هەرگیز توانای ئەوەیان نەبێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەن، ئەوەش وەک نوێترین دیدگای ئەو دەزگایە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یاخود لەیەکێک لە تاقیگەکانەوە هاتۆتە دەرەوە، هەژماردەکرێت.

نوسینگەی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت:"هەردوو گریمانەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی سروشتیی و دزەکردنی لەیەکێک لەتاقیگەکان سەبارەت بەچۆنێتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، گریمانەیەکن ڕێیان تێدەچێت".

بەڵام باس لەوەشکراوە، پسپۆڕان لەسەر ئەوە ڕاى جیاوازیان هەیە کە ئایا کام گریمانەیان زیاتر ڕێی تێدەچێت، یان ئایا هەرگیز توانای ئەوەیان دەبێت بەهەڵسەنگاندنی کۆتایی بگەن یان نا.ڕاپۆرتەکە ئەو گریمانانەی بەدورزانیوە کە باس لەوەدەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک چەکێکی بایۆلۆجی بەرهەمهێنراوە، لەبەرئەوەی برەوپێدەرانی ئەو بیردۆزەیە هیچ بوارێکیان بۆ سەردانیکردنی تاقیگەی وهان بۆ زانستە ڤایرۆسییەکان نییە، یەکەم توشبونی مرۆڤ لەو شارە ئاشکرابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار