عێراق لەمانگێكدا بە بڕی 7.68 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند:" مانگی رابردو رۆژانە 3.12 ملیۆن بهرمیل نهوت هەناردەی دەرەوە کراوە و بەتێکڕا هەر بەرمیلێک نهوت به 79.3 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەکەشی 7.68 ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق بەتێکڕا رۆژانە 3.12 ملیۆن بهرمیل نهوتی هەناردەی دەرەوە کردووە، لەو رێژەیەش زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی لەپارێزگای بەسڕەوە هەناردەکراوە.
ئەوەش هاتووە، هەر بەرمیلێک نهوت به 79.3 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەکەشی 7.68 ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، بەرزبونەوەی داهاتی نەوت لەکاتێکدایە مانگی ئهیلوول یهك بهرمیل نهوتی عێراق به 72.6 دۆلار فرۆشراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
